وتەبێژی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین: داهاتووی غەززە دەبێ بەدەست خەڵکی ئەو ناوچەوە دیاری بکرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i444308-وتەبێژی_جەهادی_ئیسلامیی_فەلەستین_داهاتووی_غەززە_دەبێ_بەدەست_خەڵکی_ئەو_ناوچەوە_دیاری_بکرێ
وتەبێژی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین پێی داگرت؛ پێویستە داهاتووی کەرتی غەززە بەدەست خەڵکی ئەو کەرتەوە دیاری بکرێ.
(last modified 2026-01-30T11:57:33+00:00 )
کانونی دوھەم 30, 2026 19:09 Asia/Tehran
  • وتەبێژی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین: داهاتووی غەززە دەبێ بەدەست خەڵکی ئەو ناوچەوە دیاری بکرێ

وتەبێژی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین پێی داگرت؛ پێویستە داهاتووی کەرتی غەززە بەدەست خەڵکی ئەو کەرتەوە دیاری بکرێ.

"محەممەد حاج موسا" وتەبێژی فەرمیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین پێی داگرت؛ خەڵکی کەرتی غەززە تەنیا کەسانێکن کە دەتوانن چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.

ناوبراو خوازیاری یەکڕیزیی نیشتمانیی فەلەستینیەکان و هەنگاونان بەئاراستەیەکی هاوبەشدا بوو لەپێناو بەرەوڕووبوونەوەی کێشەو ئاستەنگەکانی هەنووکە و وتی: خەڵکی غەززە هەرگیز زێدو نیشتمانیان جێ ناهێڵن و پتر لە سەت هەزار کەس لە دانیشتووانی غەززە خوازیاری "گەڕانەوەی خێرا"ن بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان.