شوبات 06, 2026 20:05 Asia/Tehran
  •  سیستەمی تەندروستی غەززە لە سەرووبەندی داڕمانی تەواودایە

سەرچاوە پزیشکییەکانی غەززە هۆشدارییان دا لە داڕمانی بێ وێنەی سیستمی تەندروستی لەو كەرتەدا .

محەممەد ئەبو سەلمیە، بەڕێوەبەری کۆگەی پزیشکی شیفا لە كەرتی غەززە ڕایگەیاند، بەهۆی تێکدانی ژێرخانە گرینگەكان و بەردەوامی گەمارۆدان لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە ، زیاتر لە ٢٠ هەزار نەخۆش و بریندار  نزیكن لە مردن و تا ئێستا زیاتر لە ٣ هەزار و ٣٠٠ کەسیان كە لە لیستی چاوەڕوانی  بۆ ناردنیان بۆ دەرەوەی وڵات بوون  گیانیان لەدەستداوە .

ئەبو سەلمیە بە ئاماژەدان بە دۆخی نالەباری پزیشکی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی کەرەستەی پزیشکی و داخستنی دەروازەکان هەزاران نەخۆشی ڕووبەڕووی  چارەنووسێکی تاریک و نادیار كردووەتەوە.ئانڕواش لە بەیاننامەیەکدا، هەروەها ڕایگەیاندووە، كە كاربەدەستانی  زایونیستی  لە  مارسی  دووهەزارو بیست و پێنجەوە ڕێگرییان لە هاتنە ناوەوەی خۆراک، کەلوپەلی تەندروستی، دەرمان، و کەرەستەی پەناگەی کاتی بۆ ناو کەرتی غەززە کردووە، ئەمەش دۆخی بژێوی و مرۆیی لە کەرتی غەززە ی زیاتر ئاڵۆزکردووە.

 ئانڕوا لەم بەیاننامەیەدا، جەختی لەوە کردەوە کە هەموو یارمەتییە ڕزگاریدرەكانی ژیان لە پاکەت دان  و ئامادەن بۆ گواستنەوە، و هۆشداریدا لەوەی کە بەردەوامبوونی ڕێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی کەلوپەلی پێویست، لێکەوتەی کارەساتباری دەبێت بۆ سەدان هەزار پەنابەری فەلەستینی  كە پێویستیان بەو یارمەتییانە هەیە 

 ئانڕوا بە ئاماژەدان بە توندی بێ وێنەی قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززە، داوای لە دەسەڵاتدارانی ڕژێمی زایونی کرد کە لە زووترین کاتدا مۆڵەتنامەی گواستنەوەی باری فریاگوزاری ئەو ڕێکخراوەیە  دەر بكات کە لە  هەمارەكانی میسر و ئەردەن  دا  دێپۆ كراون  .

 

 

سەرپەیڤ