یونیسێف: دۆخی کەرتی غەززە بۆ منداڵان كوشندەیە
شوبات 07, 2026 17:26 Asia/Tehran
سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) ڕایگەیاند کە دۆخی کەرتی غەززە هەروا قەیراناوییە .
یونیسێف ئەمڕۆ ڕایگەیاند كە دۆخی گەرتی غەززە هەروا لە ڕادەبەردەر قەیراناوییە و ئەم دۆخە بۆ زۆرێک لەمنداڵان كوشندەیە . منداڵانی فەلەستینی لە كەرتی غەززە هەروا ڕەنج دەبەن لە بۆردومانی ئاسمانی و بەهۆی لاوازبوونی سیستمی تەندروستی، ئاو و پەروەردە لە دۆخێکی زۆر دژوار دان .
دوابەدوای بڕیاری دوژمنکارانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ ڕاگرتنی چالاکییەکانی ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور لە کەرتی غەززە، ئەو ڕێکخراوە ڕایگەیاند: تەنیا لە ساڵی دووهەزار و بیست و پێنجدا زیاتر لە هەشتسەد هەزار ڕاوێژکاریی پزیشکیمان بە فەلەستینییەکان داوە و زیاتر لە سەت هەزار بریندارمان چارەسەر کرد و زیاتر لە ٧٠٠ ملوێن لیتر ئاومان بۆ دابین کردووە .