قەیرانی سووتەمەنی و بەردەوامیی گەمارۆی دژە مرۆیی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i444505-قەیرانی_سووتەمەنی_و_بەردەوامیی_گەمارۆی_دژە_مرۆیی_غەززە
چوار مانگ پاش ڕاگەیەندرانی ئاگربڕ لە غەززە، ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە لە خۆدزینەوە لە پابەندبوون بە بڕگەکانی ڕێککەوتننامەکە، لەوانەش هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان و خەڵکی ئەم ناوچەیەی گیرۆدەی قەیرانی یەک لە دوای یەک کردووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 08, 2026 14:49 Asia/Tehran
  • قەیرانی سووتەمەنی و بەردەوامیی گەمارۆی دژە مرۆیی غەززە

چوار مانگ پاش ڕاگەیەندرانی ئاگربڕ لە غەززە، ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە لە خۆدزینەوە لە پابەندبوون بە بڕگەکانی ڕێککەوتننامەکە، لەوانەش هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان و خەڵکی ئەم ناوچەیەی گیرۆدەی قەیرانی یەک لە دوای یەک کردووە.

کەرتی غەززە لەم ساڵانەدا جگە لە سووتەمەنی، ڕووبەڕووی سنووردارکردن و بەرتەسکییەکی تووند بووەتەوە لە بواری هاوردە و هەناردەکردنی شتومەک، لەوانە خۆراک و دەرمان.
ڕێکخراوی بەرگریی شارستانی لە غەززە وشداریداوە کە بەردەوامی ئەم دۆخە، دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی فریاگوزاری وەستاندووە و گیانی ئەو هاووڵاتییانەی خستووەتە مەترسییەوە کە پێویستیان بە خزمەتگوزاری و یارمەتیی بەپەلەیە.
ئەم ڕێکخراوەیە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە فشارەکان لە سەر ڕژێمی زایۆنی زیاتر بکەن بۆ  ئەوەی ڕێگا بە گەیشتنی سووتەمەنی بە گرووپەکانی خزمەتگوزاری و مرۆڤدۆستانە، بۆ ئەوەی بتوانن لە چالاکییە مرۆییەکان لە ناوچەکەدا بتوانن بەردەوام بن.