تەشەنای پەلاماری شارۆچکەنشینانی زایۆنیست بۆسەر فەلەستینیەکان لە مانگی ڕەمەزاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i444889-تەشەنای_پەلاماری_شارۆچکەنشینانی_زایۆنیست_بۆسەر_فەلەستینیەکان_لە_مانگی_ڕەمەزاندا
سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند؛ پەلاماری شارۆچکەنشینانی زایۆنی دژی فەلەستینیان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی لێواری رۆژاوا لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، تاوی سەندووە.
(last modified 2026-02-26T05:25:45+00:00 )
شوبات 25, 2026 13:52 Asia/Tehran
  • تەشەنای پەلاماری شارۆچکەنشینانی زایۆنیست بۆسەر فەلەستینیەکان لە مانگی ڕەمەزاندا

سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند؛ پەلاماری شارۆچکەنشینانی زایۆنی دژی فەلەستینیان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی لێواری رۆژاوا لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، تاوی سەندووە.

لەو پەلامارانەدا خانووبەرەو ئۆتۆمبیلی فەلەستینیەکان لە ئاوایی "سوسیا" لە ناوچەی "مسافر یەتا" هەڵکەوتوو لە باشووری ئەلخەلیل، سووتێندراو چوار فەلەستینی بەرکەوتن و زامدار بوون. لە پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە لە چەند کاتژمێری ڕابردوو، نۆ کەس شەهیدو چواریش بریندار بوون. ژوماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە بۆ حەفتاو دوو هەزار و هەشتاو دوو کەس و ژوماری برینداران بۆ ١٧١ هەزار و حەوسەت و شەست و یەک کەس زیادی کردووە.