درێژەی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر غەززەو لێواری رۆژاوایی
کۆمەڵکوژیی و ژینۆسایدە کە سەرباری ڕاگەیێندرانی ئاگربڕ لە ١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥، هەروا لەلایەن چەکدارانی زایۆنییەوە درێژەی هەیە.
میدیا فەلەستینییەکان باسیان لە هێرشی تۆپخانەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی کرد بۆ سەر ناوچەکانی خان یونس، کەمپی ئەلبورەیج و بەیت لاهیا لە کەرتی غەززە و ڕایانگەیاند کە ژمارەیەک فەلەستینی لەوان منداڵێک لەو هێرشانەدا بریندار بوون. لە هەمان کاتدا ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی سوپای داگیرکەر لە نزیک مزگەوتی "مەحەتتە" کە دەکەوێتە شەقامی یافا لە گەڕەکی "تۆفاح"، ماڵی هاووڵاتیانی فەلەستینییان تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە دانیشتووانی فەلەستینی بریندار بوون. بەرپرسی نەخۆشخانەی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەتی کەرتی غەززەش ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی لە شەڕەکەدا کەمئەندام بوون، گەیشتووەتە هەشت هەزار کەس کە بەشێکیان ژن و منداڵن. لە لایەکی دیکەوە هێزەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی لە درێژەدان بە هێرشە بەرفراوانەکانیان بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوا، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی فەلەستینییان دەستگیرکرد و بە گەڕان بەنێو ماڵەکان و تەقەکردن، گەنجێکی فەلەستینییان بریندار کرد. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، داگیرکەرانی زایۆنیستی، لە درێژەدان بە هێرشی ڕۆژانەیان بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو، هێرشیان کردە سەر دەیان ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوون و ئەو ماڵانەیان پشکنی و لانیکەم ١٩ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد. وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند؛ شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژی کەرتی غەززە ٧٣ هەزار و ٣٨٦ شەهید و١٧٤ هەزار و ٢٥٠ برینداری لێکەوتووەتەوە.