بوومە لەرزە کرماشان وکوردستان و ناوچە ڕۆژئاواییەکانی ئێران ، باکووری عیراقی هەژاند
بوومە لەرزەیەکی گەورە بە پلەی ٧.٢ ریشتەر چەندین ناوچەی ڕۆژئاوای ئێران و بەتایبەتی پارێزگاکانی کرماشان و کوردستانی هەژاند
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما ، بە گوێرەی دوایین ئامار ژماری قوربانیانی ئەم بوومەلەرزەیە لە پارێزگەی کرماشان گەیشتووەتە ٣٢٨ کەس . بە وتەی بەرپرسان بە هۆی گەورەبوونی بوومەلەرزەکە و بەرفراوانیی جوگرافیایی ، پێدەچێ ئاماری قوربانیان لەوە زیاتر بێ . لابردنی داروپەردوو لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی پارێزگەی کرماشان بۆ دۆزینەوەی گیان لەدەست داوان و بریندارانی ئەگەری دەست پێکراوە.
لە لایەکی دیکەوە میدیاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق رایانگەیاند بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ئێستا 10 هاوڵاتی لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە. بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لەشاری هەولێر 50 کەسو لە خانەقین 44 کەس برینداربوون.بەرگری شارستانی سلێمانی داوا لە سەرجەم کارمەندەکانی تەندروستی دەکات لەسەرکارەکانیان ئامادەبن.
بنکەی کۆنترۆڵ کردنی قەیرانی ئێران ڕایگەیاند: بوومەلەرزەکەی شەوی دووشەممەی ڕۆژئاوای ئێران هەتاکوو ئێستا 328 کوژراوو 3950 برینداری لێ کەوتووەتەوە. نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە تاران دا، گیان لە دەست دانی کۆمەڵێک لە شارومەندانی لە ئەنجامی بوومەلەرزە لە دەوڵەت و گەلی ئێران سەرەخۆشی کرد.
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وێڕای هاودەردی دەربڕین لە گەڵ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ئێران و عێراق لە سەر ئامادە بوونی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ یارمەتی گەیاندن بە لێقەوماوان پێی داگرت.
بۆ ئاگادار بوونەوەی زیاتر لە سەر لینکی ژێرەوە کلیک بکەن
بوومەلەرزەکەی دوێنێ شەو جیا لە بەشگەلێکی ڕۆژئاوای ئێران و شارە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ناوچەگەلێکی وڵاتانی تورکیا، ئەرمەنستان، کوەیت، عەرەبستان و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانیشی هەژاند.