کانونی یه‌که‌م 15, 2022 16:24 Asia/Tehran
  • پەسەندکرانی بڕیارنامەی دوورخستنەوەی ئێران لە کۆمیسیۆنی پلەی ژن لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرھەمی پیلانگێڕانی ئەمریکایە

بڕیارنامەی دوورخستنەوەی ئێران لە کۆمیسیۆنی پلەی ژن لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی چوارشەممە بە ٢٩ دەنگی بەڵێ، ٨ دەنگی نەخێر و ١٦ دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا. وڵاتانی بۆلیڤیا، چین، کازاخستان، نیکاراگوا، نەیجیریا، عومان، ڕووسیا و زیمبابۆی دەنگیان بە بڕیارنامەی پێشنیارکراوی دوورخستنەوەی ئێران لە کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆخی ژنان نەدا.

خاڵی گرنگ لێرەدا ئەوەیە کە گرووپی دۆستانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ١٩ وڵاتی ئاسیا، ئەفریقا و ئەمریکای لاتین لەخۆدەگرێت، لە کۆبوونەوەی پێداچوونەوەی بڕیارنامەی سیاسیی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە ئەندامێتی ئێران لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنان، لە بارەی پێشێلکردنی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنانیش لقێکیەتی، ناڕەزامەندیی دەربڕی و ڕایگەیاند: ئەم کارە کە لە ڕاستیدا دەبێتە هۆی بێبەشکرانی وڵاتێکی ئەندام لە بەکارهێنانی مافە سەرەتاییەکانی بۆ بەشداریکردن لە ئۆرگانێکی هەڵبژێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ڕێکارێکی مەترسیدار دەزانێت.

ئەم گرووپە ڕاشیگەیاند: لە کاتێکدا کە نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لەبەرفراوان بوون و  گشتگیریی بەشداریی هەموو وڵاتانی ئەندام لە هەموو شوێنە جوگرافییەکان دەکاتەوە، بێ بەری کردنی ئەندامێک (کۆماری ئیسلامیی ئێران) کە بە دەنگی «ئیکۆسۆک» و دوای پەسەندکردنی سەرەتایی لە گروپی جوگرافیایی ئاسیا و زەریای هێمن دا ھەڵبژێردراوە، بە نایاسایی دەزنێت.

پەسەندکردنی بڕیارنامەی دوورخستنەوەی ئێران لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنان، دەرئەنجامی پیلان و گێرەشێوێنیی ئەمریکایە کە ماوەیەک پێش ئێستا بە بیانووی سەرھەڵدانی ئاژاوە لە ئێران دا و داکۆکی لە مافی ژنانی ئێرانی پێکدادانێکی بەربڵاوی بۆ بێ بەری کردنی ئێران لە لێژنەی پێگەی ژنان لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەست پێ کرد بوو.

ھەر لەم پەیوەندییەدا «ئەمیر سەعید ئیرەوانی»، باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە دانیشتنی پێداچوونەوەی ڕەشنووسی بڕیارنامەی "کۆتایی هێنان بە ئەندامێتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنان" ڕایگەیاند: چ ئێران ئەندامی کۆمیسیۆنی پێگەی ژنان بێت و چ نەبێت، ژنان و کچانی ئێرانی بەردەوامن لە بەشداریی چالاکانە و کاریگەریان لە زۆرێک لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتیدا.

بانگەشە بێ بنەماکانی ڕۆژئاوا و بەتایبەت ئەمریکا سەبارەت بە پێشێلکرانی مافی ژنان لە ئێران و ئیدیعای ھەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنانی ئێران لە کاتێکدایە کە واشنتۆن توندترین و بەرفراوانترین سزای بەسەر گەلی ئێران لەوانە ژنان دا سەپاندووە.

کەچی هاوکات چاوخشاندنێک بە ڕەوتی سیاسی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئابووری و هەروەها ئامارە بەردەستەکان سەبارەت بە پێگەی ژنان لە ئێران لە دوای شۆڕشی ئیسلامی و دامەزرانی سیستەمی کۆماری ئیسلامی لە چوار دەیەی ڕابردوودا، دەربڕی  دۆخێکی بە تەواوی پێچەوانەی ئیدیعاکانی ئەمریکا و هاوبەشە ئەوروپییەکانی لەم بوارەدا پیشان دادەات.

دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، لەگەڵ زیادبوونی هۆشیاری و فراوانبوونی خوێندنی باڵا بۆ ژنان و بەرەوپێشبردنی تواناکانیان، پشکی بەشداریی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ژنانیش گۆڕانکاریی بەرفراوانی بەخۆیەوە بینیوە، کە لەم بوارەش دا دەکرێ تیشک بخرێتە سەر بەشداریی بەرچاوی ژنان لە هەڵبژاردنە جۆربەجۆرەکانی ئێراندا.

لە قۆناغی ئێستاش دا لە ڕووی جێ و شوێنی زانستییەوە پشکی خوێندکارانی کچ و ژن لە خوێندنی باڵا زیاترە لە 60%. جگە لەوەش پشکی بەڕێوەبەرانی ژن لە ئێراندا لە هەڵکشاندایە.لە بواری تەندروستی و پاکپارێزیش دا ژنان لە دوای شۆڕشی ئیسلامی بەشدارییەکی بەرچاویان ھەبووە.

تا ساڵی 2022، 40%ی پزیشکی پسپۆری ژن و 30%ی پزیشکی واوەپسپۆڕ لە ئێراندا ژنن، ئەمەش درۆی ئیدیعاکانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە چەوساندنەوەی ژنان و بەشداری کەمیان لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی ئێران دەردەخات.

سەرپەیڤ