ئادار 16, 2023 09:58 Asia/Tehran
  • ھەڵشکانی بانکەکان لە ئەمریکا و ترسی کاریگەرییەکانی

شۆکی دەرەنجامی مایەپووچبوونی بانکی «سیلیکۆن ڤالی» لە کۆمەڵگای ئەمریکادا ھەروا بەردەوامەو زۆرێک لە شارەزایانیش نیگەرانن لە داهاتووی وەبەرهێنان و بارودۆخی ئابووریی ئەم وڵاتە و تەشەنەسەندنی ئەو بارودۆخە بەرەو شوێنانی دیکە، لەوانە ئەوروپاش.

Image Caption

ھەڵشکان و مایەپووچبوونی لەناکاوی بانکی «سیلیکۆن ڤالی _SVB» کە ڕۆژی هەینی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمریکاوە داخرا، شەپۆلێکی ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو کەرتی بانکیی ئەم وڵاتەدا دروستکردووە؛ بەجۆرێک کە بازاڕەکان باسی دەرئەنجامەکانی گەورەترین شکستی بانکەکانی ئەمریکا دەکەن دوای قەیرانی دارایی ساڵی ٢٠٠٨. هەروەها زۆرێک نیگەرانن لە تەشەنەسەندنی ئەم ڕەوشتە بەرەو بانکەکانی دیکە، لەنێویاندا بانکەکانی ئەوروپا. مایەپووچبوونی بانکی «سیلیکۆن ڤالی»یی ئەمریکا زەنگی ھەڵشکانی لە ئەوروپا زرینگاندووەتەوەو نیگەرانیی حکومەت و کۆمپانیاکانی ئەوروپای لێکەوتووەتەوە.

Image Caption

لەگەڵ مایەپووچبوونی بانکی «سیلیکۆن ڤالی»، «جۆ بایدن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەوڵیدا خاوەن سەرمایەکانی ئەم بانکە لە بارەی داراییەکانیانەوە دڵنیا کاتەوە. بەڵام بارودۆخی ئابووریی ئەمریکا دەربڕی ئەوەن کە ئیدارەی بایدن نەیتوانیوە بە شێوەیەکی پێویست دڵنیایی بداتە سەرمایەدانەرانی بانکەکان.

هۆکاری جۆراوجۆر لەوانە ھەڵشکانی ئابووریی ئەمریکا وەک ھۆکاری مایەپووچبوونی بانکی «سیلیکۆن ڤالی» دەھێنرێتەوە.هۆکارێکی دیکەش ئەوەیە کە ساڵی ڕابردوو بانکی فیدراڵی ڕێژەی سوودی بەرزکردەوە بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی هەڵاوسانی ئابووری.دوابەدوای ئەم بڕیارەش،پشکی کۆمپانیاکانی چالاک لە بواری تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، کە پشکی سەرەکییان لە وەبەرهێنانی بانکی «سیلیکۆن ڤالی» هەبوو ڕووبەڕووی دابەزینی بەها بونەوە.

Image Caption

ئەمە لە کاتێکدایە کە «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، «جۆ بایدن»ی سەرۆکی ئێستای ئەم وڵاتەی وەک بەرپرسی کێشە ئابوورییەکانی ئەمریکا ناساندووەو بە ئاماژەدان بە سەرھەڵدانی ھەڵشکانێکی ئابووریی زووبەزوو لە ئەمریکا، وتوویەتی: ئێمە ھەڵشکانێکی زۆر گەورە و بەهێزتر هەیە لە ھەڵشکانەکەی ساڵی ١٩٢٩ لە بەردەم دایەو ڕەوتی ھەڵشکانی بانکەکان ھەر لە ئێستاوە دەستی پێ کردووە.

Image Caption

هەروەها زۆر کەس پێیان وایە حکومەتی بایدن لەبری ئەوەی گرنگی بە کاروباری ناوخۆی ئەمریکا بدات، سەرنجی لەسەر پرسە ژیۆپۆلیتیکی و دەرەکییەکان بووە و ئەمەش وایکردووە کە کاروباری ناوخۆ پشتگوێ بخات.

Image Caption

 

سەرپەیڤ