ئادار 25, 2023 23:31 Asia/Tehran
  • پەردەلادان لەسەر بەڵگەنامەی بەخۆماڵی کرانی سووتەمەنیی ئەتۆمیی ئێران

جێگری ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران جەختی لەوە کردەوە: پەردە لە سەر بەڵگەنامەی بەخۆماڵی کرانی سووتەمەنیی ئەتۆمیی ئێران لادەدرێت.

Image Caption

بەڵگەنامەی "CPF"ی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە بنەڕەتدا پلانی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ ڕادەست کردنی بە بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە زمانی ئینگلیزی بووەو داگری دوو بەشی هاوکاریی تەکنیکی و پڕۆژەی توێژینەوەی هاوبەشە.

نزیکەی ٥٠ ساڵ لەمەوبەر ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بە ئامانجی پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی و بە تایبەتی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی دروستکردنی وێستگەی وزەی ئەتۆمی لەو وڵاتە دامەزرا.

Image Caption

ئەم ڕێکخراوەیە لە چەند دەیەی ڕابردوودا پلانی زۆری بۆ بەدەستهێنانی تەکنەلۆژیای ئەتۆمی و پەرەپێدانی داناوە؛ ئێران بە پشتبەستن بە دەسەڵاتی ناوخۆ و هەوڵی توێژەران و پسپۆڕانی پیشەسازیی ئەتۆمی، سەرەڕای بوونی ئاستەنگ و کێشە و هەڕەشە و گەمارۆکان، ئێستا توانای بەرهەمهێنانی دەرمانی تیشکی پێویستی نەخۆشەکان، پەرەدان بە بەکارهێنانی تیشکدانەوە، بەرهەمهێنان و بەدەستهێنانی تەکنەلۆژیای نوێی ئەتۆمیی ھەیە.

Image Caption

«محەمەد قەنادیی مەراغە» جێگری بەڕێوەبەری پلاندانانی ئەتۆمی و چاودێریی ستراتیژیی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا ڕایگەیاندووە کە بەڵگەنامەی بەخۆماڵی کردنی سووتەمەنیی ئەتۆمی لە چەند مانگی داهاتوودا پەردەی لەسەر لا دەدرێت.

Image Caption

«قەنادیی مەراغە» وتیشی: بۆ ئامادەکردن و کۆکردنەوەی بەڵگەنامەیەکی ستراتیژی، لیژنەکان لەسەر ئاستی ڕێکخستن پێکدەهێنرێن و بۆچوونی پسپۆڕان لە سەرجەم کۆمپانیاکان، جێگرەکانی فەرمانگەکان، پەیمانگاکانی توێژینەوە، سەنتەری سیستەمی سەلامەتی؛ جگە لەوەش کەسانی پسپۆڕی نایاب کە لە ڕێکخراوەکەدا کاریان کردبوو و بە تەواوی ئاشنای چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە بوون، بەکارهێنران.

Image Caption

جێگری پلاندانانی ئەتۆمی و چاودێریی ستراتیژیی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران هەروەها وتی: لە ساڵانی ڕابردوودا ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی بەڵگەیەکی گرنگی ئەوتۆی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی (بەتایبەت لەسەر ئاستی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی) کە داگری پلانی هاوبەش بێت بۆ بەکارهێنانی تواناکانی دەزگاکە لە مەڕ پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای ئەتۆمی لە وڵات دا، ئامادە نەکردبوو.

Image Caption

«قەنادیی مەراغە» وتیشی: ئێران لەو دەگمەن وڵاتانە بوو کە بەڵگەنامەی "CPF"ی پێشکەش بە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی نەکرد، بەڵام لە قۆناغی بەڕێوەبردنی نوێدا؛ بە هاوکاری و ماندووبوونی شارەزا و بەڕێوەبەرانی پەیوەندیدار توانیمان ئەم بەڵگەنامەیە ئامادە بکەین.

Image Caption

 

سەرپەیڤ