نیسان 19, 2023 20:18 Asia/Tehran
  • توێژینگەیەکی زایونی: ئیسرائیل کۆمەڵگایەکی داڕماو و لەبەریەک ھەڵوەشاوەیە

بەبڕاوی توێژینگەی ئیسرائیلی بۆ کاروباری ستراتیژی و ئاسایشتیی قودس، کۆمەڵگای ئیسرائیل کۆمەڵگایەکی پارچەپارچە و داڕماو و ھەڵوەشاوەیە کە ڕۆژلە دوای ڕۆژ لە سست بوونی بناغەکەی دڵنیاتر دەبینەوە.

Image Caption

توێژینگەی ئیسرائیلی بۆ کاروباری ستراتیژی و ئاسایشتیی قودس،لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە:ھەل و مەرجی ئیسرائیل بە ئاراستەیەک دا دەڕوات کە هەموو کەسێک لە دەرەوەی ئەم بازنەیە بە کۆمەڵگایەکی هەڵوەشاوەمان دەبینێت کە وردە وردە توانای چالاکی نواندنی لەدەست دەدات.

Image Caption

لە ڕاپۆرتی توێژینگە ئیسرائیلییەکەدا ھاتووە: ئەو وڵاتە دۆستانەش کە ڕێککەوتنی «ئیبراهیم»یان لەگەڵدا واژۆ کردووین، گومانیان هەیە لە بەردەوامیی مانەوەی ستراتیژیای ئیسرائیل لە ناوچەکەداو بە سەرسوڕمانەوە بەدواداچوون بۆ ململانێ نێوخۆییەکانی ئێمە دەکەن، ئەمەش وایکردووە هەندێک  وەک مەترسیی داڕمانی دەسەڵاتی سەربازیی ئیسرائیل وەسفی بکەن.

Image Caption

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ھزرگەی ئەمریکیی «نەشناڵ ئینتەرسەت»یش لە ڕاپۆرتێکدا بە دەربڕینی ئەمەی کە نزیکەی حەفتا و پێنج ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئیسرائیل (ڕژێمی زایۆنیستی) دا تێپەڕەوە ، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، هێشتا ئاستەنگە بنەڕەتییەکانی ھیچ گۆڕانێکیان بەسەردا نەهاتووە.

Image Caption

جێگای ئاماژەیە سەرباری ئەوەی کە «بنیامین ناتانیاهۆ» سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە مانگی مارسی ڕابردووەوە پلانی گۆڕانکارییە دادوەرییەکانی هەڵپەسارد، بەڵام ناڕەزایەتییەکان دژی ئەوو پلانەکانی ھەروا بەردەوامن و ڕۆژی شەممەی ڕابردوو چووە نێو حەوتەی ١٥ی خۆیەوە.

Image Caption

خۆپیشاندان دژی کابینەیەکی توندڕەو بەرەو شەقامەکان تەشەنەی سەندووەو سەرەڕای پەک پێ خرانی چاکسازییە دادوەرییەکان لەلایەن ناتانیاهۆوە ئەم خۆپیشاندانانە ھەروا بەردەوامن.

Image Caption

 

سەرپەیڤ