حوزه‌یران 18, 2023 21:30 Asia/Tehran

سوپای سوریا لە درێژەی ئۆپراسیۆنەکانی ڕاماڵینی ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە ژمارەیەک تیرۆریستی لەنێو برد.

دوابەدوای دەستدرێژییەکانی بەرەی تیرۆریستیی نوسرە بۆ سەر ناوچەی کەم ئاڵۆزی لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا، سوپای ئەم وڵاتە لەهێرشەکانی ڕۆژی یەکشەممەدا 13 تیرۆریستی تاقمی «تەحریرۆششام» بەرەی نوسرەی پێشووی لەنێو برد.

سەرچاوە مەیدانییەکان ڕایانگەیاند کە یەکەکانی سوپای سوریا لە ڕیفی پارێزگای حەما بنکەکانی تیرۆریستانی بەرەی نوسرەیان بە هێرشی تۆپخانەی قورس کردە ئامانج و ئەو هێرشانە بووە هۆی کوژرانی ژمارێک لەو تیرۆریستانە و زیانی زۆریان پێگەیشت.

لە بیابانی ڕۆژهەڵاتی سوریا، سوپای ئەم وڵاتە تەواوی ناوچەکەی لە پاشماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش پاککردووەتەوەو لە ئێستادا ئارامییان تیادا لەوێ جێگیرە. هەروەها سوپای سوریا لە بادیەی ڕۆژهەڵاتیش دا ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی پاشماوەی تیرۆریستی داعشی لە ناوچەکانی «بادی دێرۆزوور» فراوانتر کردووەو توانیویەتی دەست بە سەر ژمارەیەکی زۆر چەکی بەجێماوەی داعش دا بگرێت.

هەروەها یەکە چالاکەکانی ڕیفی ئیدلبیش بنکەی تیرۆریستانیان لە ئەلبارە، ئەلفەتیرە، کەفەرعۆوەید، سوفوھەن، کەنسەفرە، بینین و ئەلڕووەیحە لە ناوچەی «جەبەل زاویە» کە دەکەوێتە ڕیفی باشووری ئیدلبەوە، بە تۆپخانە و هێرشی موشەک بکەنە ئامانج.

بەپێی ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠١٧ی نێوان ئێران، ڕووسیا و تورکیا وەک وڵاتانی دەستەبەرکاری ئاشتیی ئاستانە، چوار ناوچەی پارێزراو لە سوریا دامەزران. لە ساڵی ٢٠١٨دا سێ لەو ناوچانە کەوتە ژێر دەسەڵاتی سوپای سوریاوە، بەڵام ناوچەی چوارەم، کە پارێزگای ئیدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریاو بەشگەلێکی پارێزگاکانی لازقیە و حەما و حەلەب لەخۆدەگرێت، تا ئێستاش لە دەستی گروپی تیرۆریستی تەحریرۆششام یان ھەمان (بەرەی نوسرە)ی پێشوودایە.

حەوتەی ڕابردوو تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە دەستدرێژکاری لە ناوچەی کەم ئاڵۆزی و پێشێلکردنی ئاگربەستی لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا بەردەوام کردو ئەمەش وەڵامدانەوەی قورسی سوپای سوریای لێ کەوتەوە.

تورکیا لە دانیشتنەکانی سوچی دا بەڵێنی دابوو ھەتا بەبێ خوێنڕشتن تیرۆریستانی سەقامگرتووی ئەم ناوچەیە بباتە دەرەوەو یان چەکیان بکات، بەڵێنێک کە ئێستاشی لەگەڵدا بێ جێبەجێ نەکراوەو تیرۆریستان لەم ناوچەیەدا جاروبار ھەڵدەکوتنە سەر لەشکریانی سووری یان بنکەکانی ڕووسیا لە گردوپەڕی ئەم ناوچەیەدا.

سەرپەیڤ