ترس و سامی زایۆنیستەکان لەدوای هەڵمەتەکەی سپای پاسداران
دوێشەوو لەدوای ژێرشە موشەکیەکەی سپای پاسداران خەڵکو کاربەدەستانی ڕژیمی زایۆنیست بە ترس و سامێکی زۆرەوە خۆیان گەیاندە پەناگەکان.
چەندین وێنەی ڕاستەوخۆ لە ئاسمانی تلاویڤ و شارەکانی دیکەی زایۆنیستەکان بەدیاری دەخا کە قەبارەیەکی بەربڵاو لە موشەکەکانی سپای پاسداران بۆ سزادانی زایۆنیستە بکوژەکان بەڕێ کراونە خاکی داگیرکراو.وێنە ڕاستەوخۆکان وێنەی زۆریان تۆمار کردوە کە نیشاندەدا ئەو موشەکانە ئامانجەکانیان دەپێکن و سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەو ڕژیمە ناتوانێ بەریان پێ بگرێ.
سەرۆکی شارەوانیی تەلەبیب وتی شەڕ دەبێ دەستبەجێ ڕابگیردرێت و ناتانیاھۆ توشی جۆرێک حەپەسان و سەرشێتیی کردووین.
وەزیری جەنگ لەژێرزەویداو کەناڵی 13ی زایۆنیستەکانیش ڕایانگەیاند کە شەپۆلێکی نوێی موشەکەکانی ئێران بەرەو ناوچەداگیرکراوەکانی فەلەستین دەڕۆن.
هەرچەندە چرکەساتی هەڵاتنی نەتانیاهۆ لەکاتی هێرشە موشەکیەکەی کۆماری ئیسلامی ئاشکرایە بەڵام ڕاگەیاندراوەکەی ناوبراو بەدەست و دەنگی لەرزۆکەوەش نیشاندەری ترسی دووهێندەی ناوبراوە لەو هەڵمەتانە.
چونکە نوسینگەی میدیایی ناوبراو کامێراکەی نزیکتر دەکردەوە تاکوو لەرزینی دەست و پەڕەکانی دەستی بەدی نەکرێن.
شایانی باسە کابینە ئاسایشی و سیاسیەکەی ڕژێمی زایونیستی لە دوای هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان لە شوێنێکی پارێزراو لە نزیک قودسی داگیرکراودا ، دانیشتنێکی نائاسایی بەڕێوە بردووە.