هەوڵی کاربەدەستانی ئێران و عێراقی بۆ پەرەی پەیوەندیەکان
دیدار و وتەکانی کاربەدەستانی ئێرانی و عێراقی نیشاندەری ئەو ڕاستیەیە کە کاربەدەستانی هەر دوو وڵات پێداگرن لەسەر پەرەی پەیوەندیەکان .
عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ هەینی لە وتارێکدا ڕایگەیاند، ئێران وڵاتێکی گرنگە لە ناوچەکەدا، ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا لە ئاستێکی باشدایە و بەرەو فراوانبوون دەچێت ناوبراو وێڕای ئاماژە بە پەیوەندیەکانی ئێران و عێراق بە تایبەت لە بواری شەڕ لە گەڵ تڕوڕیستانی داعش وتیشی هەڵبەت عێراق ئەمڕۆکە ئیدی گوڕەپانی ئوپڕاسیونە تڕوڕیستیەکان نیە و گرووپە چەکدارەکانی لە عێراق درێژە ئەدەنە ئوپڕاسیونی پاکتاو کردنی تڕوڕیستانی داعشی .
ماوەیەک پێش ئێستا فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کە لە سەردانەکەیدا بۆ تاران هاوڕێ محەممەد شیا ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو، پەیوەندییەکانی ئێران و عێراقی بە زۆر باش زانی و سەبارەت بە وتووێژەکانی شاندی باڵای دوو وڵات ڕایگەیاند: لەم دیدارەدا ، سەبارەت بە کۆمەڵیک پڕۆژەی هاوبەش و هەروەها پڕۆژەکانی داهاتوو گفتوگۆیان لەسەر کراوە و ئاڵوگۆڕ کراوە.
شیاع ئەلسودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کە ڕۆژی چوارشەممە (٨ی ژانویەی ٢٠٢٥) لە سەرووی شاندێکی پلە بەرزدا سەردانێکی یەک ڕۆژەی بۆ تاران بوو ، جەختی کرد لە سەر گرنگی پەیوەندیی هەمەلایەنەی دوو وڵاتی دراوسێی ئێران و عێراق .
محەممەد شیاع ئەلسودانی، لە کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندە باڵاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق، وێڕای بەرز نرخاندنی یارمەتی و هەڵوێستەکانی ئێران لە پاڵپشتیکردنی حکومەت و گەلی عێراق، جەختی کرد لە ئیرادەی وڵاتەکەیان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان و بەرنامەکانی هاوکاری لە نێوان هەردوو وڵات .
لە لایەکی دیکەوە کاربەدەستانی کوماری ئیسلامی ئێرانیش وێڕای ئاماژە بە هاوبەشیە کەلتووری و کومەڵایەتی و ئایینیەکان و هەروەها بوونی سنووری هاوبەشی درێژ لە نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق جەختیان کرد پەرەی پەیوەندیەکانی نێوان دوو وڵات.
بێگومان پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پەیوەندییە سیاسی و ئابووری و کولتووری و ئەمنییەکانی ئەمڕۆ بەو ڕادەیەی کە بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە ڕایانگەیاندووە باش بووە و دوژمنانی هەرگیز نەیانتوانیوە بە پیلانەکانیان زیان بگەینن بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات .