خۆپیشاندانی لایەنگران و ناڕازییان لەسەرۆک کۆماری پێشووی کۆریای باشوور لە سێئول
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕاڤە_و_ڕاپۆر-i436739-خۆپیشاندانی_لایەنگران_و_ناڕازییان_لەسەرۆک_کۆماری_پێشووی_کۆریای_باشوور_لە_سێئول
لایەنگرانی سەرۆک کۆماری پێشووی کۆریای باشوور دیسان لە شەقامەکانی ناوەڕاستی سێئولی پێتەختی ئەم وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 12, 2025 05:40 Asia/Tehran

لایەنگرانی سەرۆک کۆماری پێشووی کۆریای باشوور دیسان لە شەقامەکانی ناوەڕاستی سێئولی پێتەختی ئەم وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد.

لایەنگرانی دەڵێن کە هەنگاوەکانی سەبارەت بە ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی لە ڕۆژی سێیەمی دێسەمبەردا و دەرکردنی فەرمانی گرتنی نوێنەرانی ناڕازی لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە بڕیارێکی دروست بووە.

لایەنگرانی یون سەرۆک کۆماری پێشووی کۆریای باشوور مانگی ژانڤییە بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە دادگایەکرانی پەلاماری باڵەخانەی دادگای سیئولیان دا. داواکارییەکان بۆ پێشوێنگرتنی یاسایی سەرۆک کۆماری پێشووی کۆریای باشوور پاش بڕیارەکەی ڕۆژی هەینی دادگایەک لەم وڵاتە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری گیرانی ناوبراو بەرەوڕووی کێشەیەکی قورس بووەتەوە. پارتی دیموکراتیکی کۆریای باشوور پێداگری کردووە لەسەر سەرلەنوێ گرتنی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە، بەڵام پشتیوانانی یۆن دەڵێن کە پرۆسەی هەڵوەشاندنەوە و گرتنی ناوبراو نایاسایی بووە و یون بێتاوانە. سەرۆک کۆماری پێشووی کۆریای باشوور ڕۆژی شەممە لە زیندان ئازاد کرا. ئەم مەسەلە بۆتە هۆی ناڕەحەتی ئەو کەسانەی کە خوازیاری دادگایی کردنی بوون.

بەپێی ڕاپرسییەکان دەرکەوتووە نزیکەی 70%ی شاروومەندانی کۆریای باشوور خوازیاری لابردنی یۆن لەسەر دەسەڵاتن.