May 08, 2025 17:26 Asia/Tehran
  • شەڕی غەزە؛ شەهادەتی 10 کەس و نیگەرانی داگیرکاران لە پەلامارەکانی داهاتوو

لە پەلاماری دڕندانەی زایونییەکان بۆ سەر سەرانسەری غەزە لە سەرلەبەیانی ئەمڕوەوە دە کەسی مەدەنی کە زوربەیان ژن و منداڵ بوون شەهید بوون.

 لە ٥٢هەمین ڕۆژی دەستپێکردنەوەی شەڕی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی لەدژی کەرتی غەززە، بۆردومانی خێمەی پەنابەران لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو کەرتە بەتایبەت خان یونس لە باشووری غەززە بەردەوامە.

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سوپای ڕژێمی داگیرکەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە بەتایبەتی خان یونس، شاری غەززە و بەیت لاحیای بە بۆردومان و  پەلاماری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانە کردۆتە ئامانج، لەو ماوەیەدا دەیان هاووڵاتی مەدەنی بە ژن و منداڵیشەوە شەهید و بریندار بوون. فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل خێمەکانی پەنابەرانی فەلەستینییان لە ناوچەی ئەلمەواسی لە باشووری کەرتی غەززە و دەوروبەری کەمپی ئەلشاتی بۆردومان کرد.

هەروەها لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای داگیرکەر بۆ سەر خێمەیەکی پەنابەران لە نزیک تاوەرەکانی تەیبە لە ڕۆژئاوای خان یونس چەندین کەس شەهید و بریندار بوون. هەروەها بەهۆی بۆردومانی ماڵە نیشتەجێبووەکانی ڕۆژئاوای شاری غەززە، چەندین کەس شەهید و بریندار بوون. لە هەمان کاتدا بەرپرسان و شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاند کە ڕژێمی ئیسرائیل برسێتی وەک چەکێک لە دژی خەڵکی سڤیل لە غەززە بەکاردەهێنێت و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات، داواشیان لە وڵاتانی جیهان کرد کۆتایی بە بێدەنگی شەرمەزارکەرانەیان بهێنن لە بەرامبەر ئەم تاوانە جەنگییانە و ڕێگایەک بۆ ڕزگارکردنی غەززە بدۆزنەوە. ڕێکخراوی جیهانی خوراک  هەروەها ڕایگەیاند کە بەهۆی کۆتایی هاتنی پێداویستیەکانی خوراک   ڕێکخراوەکە  توانای بەردەوامبوونی نییە لە دابینکردنی  خوراک بۆ ئاوارەکانی کەرتی غەززە.

سەرپەیڤ