هاوار بۆ ئازادیی بۆ مادورۆ
کانونی دوھەم 07, 2026 08:25 Asia/Tehran
شەقامەکانی پێتەختی ڤەنزوێلا بوونە گۆڕەپانی ڕێپێوانی هەزاران کەس کە ئاڵای وڵاتەکەیان بەدەستەوە بوو و داوای ئازادکرانی سەرۆک کۆمارەکەیان دەکرد.
ئەم ڕێپێوانە گەورەیە کە پارتی سۆسیالیستی یەکگرتووی ڤەنزوێلا بانگەوازی کردبوو، لە ناوەڕاستی شارەوە دەستیپێکرد. خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی پلاکاردگەلێک کە لەسەریان نووسرابوو "سەرۆکەکەمان بگەڕێننەوە" و "سەرۆکی ڤەنزوێلا ئازاد بکەن"، خوازیاری گەڕانەوەی مادۆرۆ بوون. خۆپیشاندەران ئەم کارەی واشینگتۆنیان بە ڕفاندنێکی حکومەتی ناوبرد و خوازیاری گەڕانەوەی دەستبەجێی سەرۆک کۆمارەکەیان بوون.