ستراتژیای نوێی ئەمریکا لە سووریا
کۆشکی سپی باسی ستراتژیای نوێی سەرۆک کۆماری ئەمریکای کرد لەهەمبەر سووریادا.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینی ماڵپەڕی ئەلعەهد، ماڵپەڕی دەیلی بێست لەڕاپۆرێکدا بەگێڕانەوە لە سەرچاوەکانی کۆشکی سپی و کۆنگرەی ئەمریکا نووسی؛ تیمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، "ستراتژیای نوێی سووریا" ی ئامادە کردووە کە لە چەند فەکتەری سەرەکی لەوان، درێژەی حکومەتی بەشار ئەسەد، ڕەزامەندی دەربڕین لەگەڵ گەڵاڵەی ناوچە هێمنەکانی ڕووسیاو هاوپەیمانەکانی و هاوکاری لەگەڵ مۆسکۆ و ناردنی هێزە ڕووسیەکان بۆ بڕێک ناوچەی سووریا پێکهاتووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ڕاوێژکارانی ترەمپ بریتی لە؛ جرەد کۆشنەر زاواکەی و مایکل فلین ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لەچەند مانگ لەمەوبەرەوە هەوڵەکانیان لەمەڕ بەهێزکرانی هاوکاری لەگەڵ ڕووسیا لەخاکی سووریا دەس پێ کردووە.
دەیلی بێست وتی: ئامانج لە ستراتژیای نوێی ئەمریکا لە سووریا ، شکست پێدانی گرووپی تیرۆریستیی داعش وهاواهەنگیی زیاتر لەگەڵ ڕووسیا بۆ تێوەنەگلان و یان کێشەی شیمانەیی نێوان زلهێزەکان لە خاکی سووریایە.
ئێستا بەرەنگاربوونەوەی گرووپی ڕەشەکوژی داعش و ڕازی کردنی ڕووسیا لەمەڕهاوبەشیی بۆ چەسپاندنی سەقام لە سوووریا خراوەتە ئەولەویەتەوە.