کوژرانی خەڵکی سیڤیل لەبەر پەلاماری ئاسمانی سعودییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i311011-کوژرانی_خەڵکی_سیڤیل_لەبەر_پەلاماری_ئاسمانی_سعودییەکان
بەهۆی پەلاماری ئاسمانی سعودییەکان بۆسەر ناوچەی باقم لە سەعدە لەباکووری یەمەن لانیکەم دوازدە کەسی سیڤیل لەوان ئەندامانی بنەماڵەیەکی یەمەنی کوژران و ژومارێکی دیکەش برینداربوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 04, 2017 10:43 Asia/Tehran
  • کوژرانی خەڵکی سیڤیل لەبەر پەلاماری ئاسمانی سعودییەکان

بەهۆی پەلاماری ئاسمانی سعودییەکان بۆسەر ناوچەی باقم لە سەعدە لەباکووری یەمەن لانیکەم دوازدە کەسی سیڤیل لەوان ئەندامانی بنەماڵەیەکی یەمەنی کوژران و ژومارێکی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، هێزی هاوبەشی یەمەنیش  ڕۆژی چوارشەممە لە وڵامی تاوانکاری عەرەبستان ، بنکەی بەکرێگیراوانی سعودییان لە گوندی سیار لە شاری سەلو لە پارێزگەی  تەعز  داوەتە بەر پەلامار  کە بە هۆیەوە ژومارێک بەکرێگیراوی سعودی  کوژراون  .

پەلاماری هەمە لایەنەی  هێزی عەرەبستانی و هاوپەیمانەکانیان  بۆسەر یەمەن کە لە مارسی ساڵی 2015ەوە دەستی پێکراوە تائێستا هەزاران قوربانی  لێکەوتوەتەوە  و لەنێوان خەڵکی سیڤیلی ئەم  وڵاتەش ، قەیرانی  جیددی  مرۆیی  ڕووی داوە  .