ژماری قوربانیانی کولێر لە یەمەن گەیشتە ٢١٨٠ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i313299-ژماری_قوربانیانی_کولێر_لە_یەمەن_گەیشتە_٢١٨٠_کەس
ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی شەوی هەینی ڕایگەیاند: ژماری قوربانیانی کولێرا لە یەمەن گەیشتۆتە ٢١٨٠ کەس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2017 06:42 Asia/Tehran
  • ژماری قوربانیانی کولێر لە یەمەن گەیشتە ٢١٨٠ کەس

ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی شەوی هەینی ڕایگەیاند: ژماری قوربانیانی کولێرا لە یەمەن گەیشتۆتە ٢١٨٠ کەس.

بە پێی ڕاپۆرتیت ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی، هەروەا تا ئیستا ٨٧٢ هەزارو  ٤١٥ یەمەنی لە ناوچە جۆر بەجۆرەکانی ئەم وڵاتە تووشی کولێرا هاتوون.

بە بەردەوام بوونی پەلامارەکانی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن و خاپوور کرانی دام و دەزگەی ژێرخانییەکانی ئەم وڵاتە بەتایبەت زەبر کەوتن لە سیستەمەکانی ئاوگەیاندن، نەخۆشی کولێرا لەم وڵاتە خەریکە بە خێرایی پەرە دەستێنێ.

 عەرەبستانی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن بە بیانوویی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەنسوور هادی" سەرۆک کۆماری وازلە کارهێناوی ئەم وڵاتە بۆ سەر دەسەڵات، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە .

ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە.