تشرینی دووه‌م 25, 2017 18:18 Asia/Tehran
  • کوژراوێک وسەد بریندار لەهەڵمەتی دژە ناڕازیان لە ئیسلام ئاباد

هێزە کانی ئەمنیەتی پاکستان لە هەڵمەتی دژی مانگرتووانی ناڕازی بە لابردنی یاسای سوێند خواردن بە خەتمی نەبوەتی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام (د ) لە ئیسلام ئابادی پێتەختی پاکستان ، لانی کەم کەسێکیان کوشت وسەد کەسی تریان بریندار کردن.

بە پێی ڕاپۆرتی کاناڵی ڕادوێ وتەلوفیزیۆنی ئوردوی سەحەر ، ئەمڕۆ شەممە هەتا کۆتایی مۆڵەتی دەوڵەت بە ناڕازیان ، پەلاماری هێزە ئەمنیەتیەکان بۆ سەر مانگرتووان لە ئیسلام ئابادی پێتەختی پاکستان  دەسپێکرا کە بووە هۆی تێکەڵچوونی نێوان دوو لایەن. بە هۆی ئەم تێکەڵچوونەوە، پەنجا وشەش کەس لە هێزە ئەمنیەتیەکانی پاکستان وچل وچوارکەس لە مانگرتووان بریندار بوون. هێزە ئەمنیەتیەکان لەم هەڵمەتە هەتائێستاکە ، لانی کەم سێسەد کەسی ترلەمان گرتوانیان دەسگیر کردووە . قوتابخانەکان لە ئیسلام ئاباد، ڕوالپندی ولاهوریش داخرا. خۆپێشاندان لە دژی هەڵمەتی هێزە ئەمنیەتیەکانی پاکستان لە شارەکانی لاهور، پیشاوەر ،کراچی وشارەکانی تری ئەم وڵاتە دەسپێکراوە. وەکیلانی لاهووریش بە مەحکوم کردنی هەڵمەتی هێزە ئەمنیەتیەکانی پاکستان لە دژی مانگرتووان لە دادگە ئامادە نەبوون وخۆپێشاندانیان سازدا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، لە گەڵ درێژەی تێکەڵچوون لە نێوان مانگرتووان وهێزە ئەمنیەتیەکان ، دوو لایەن دەستیان کردبە هاوێشتنی بەردو گازی فرمێسک هێنەر بەرەو یەکتر . مان گرتووان لە بیستەمین ڕٶژی مانگرتنی خۆیان وشداریان دابوو هەتا کاتێک کە" زاهید حامید" وەزیری یاساو دادئەستێنی پاکستان لە پلەی خۆی وەلانەنرێت بە ناڕەزایەتیەکانی خۆیان دڕێژە ئەدەن. شەش خول وتوووێژ لە نێوان دەوڵەتی پاکستان ونوێنەری مان گوتووان لە ئیسلام ئاباد بەڕێووە چووە وهیچ ئاکامێکی نەبووە. دەوڵەتی پاکستان دوێنێ هەینی بە دەرکردنی دوایین ئولتیماتوم ، لە مانگرتووان لە نارەزایەتی دەبڕین بە لابردنی یاسای سوێند خواردن بە خەتمی نەبوەتی پێغەمبەر ی مەزنی ئیسلام د.س لە فەیز ئابادی ئیسلام ئاباد ، داوای کردبوو ئەو شوێنە بە جێ بهێڵن. تاقمە ئایینیەکانی پاکستان وەکوو ، تاقمی لەبیک یاڕەسوڵ اللە ناڕزاین بە لابردنی یاسای سوێند خواردن بە خەتمی نەبوەتی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام( د) لە فورمی ناونوسیی کردنی نوێنەران وبەربژارانی پەرلەمانی نیشتمانی پاکستان.

سەرپەیڤ