ئێران؛ ئاڵاهەڵگری یەکێتی لە جیهانی ئیسلامە
چالاکێکی فەلەستینی وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاڵاهەڵگری یەکێتی لە جیهانی ئیسلامە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر؛ «محمد عبدالعال» چالاکی فەلەستینی وتی: ئێران ئەمڕۆ زیاتر لە هەر لایەنی دیکە لە مەترسییەکانی دووبەرەکی لە نێوان موسڵمانان ئاگادارە، هەر بۆیە هەوڵێکی بەرفراوان دەدات بۆ بەهێزتر کردنی یەکێتی و یەکدەنگی لە نێوان ئۆمەتی ئیسلامیدا و کۆ کردنەوەی هەموو موسڵمانان لە ژێر یەک ئاڵا.
ئەم چالاکە فەلەستینییە ڕزگار بوونی وڵاتانی ئیسلامی لە پیلانگێڕییەکانی ڕژێمی ئالی سەعود و ڕژێمی زایۆنی بە پێویستییەک زانی بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی شارەزایی و ئاگاداریی و وشیاریی گەلان.
«محمد عبدالعال» ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: فەلەستین تەنیا ئەوکاتە ڕزگار دەبێ کە ئۆمەتی ئیسلامی بەرامبەر بەو شتەی لە فەلەستینی داگیرکراودا ڕوو دەدات ئاگادارتر و وشیارتر بێ.
ئەم چالاکە فەلەستینییە ئاسایی کرانەوەی پێوەندیی نیوان ژمارێک وڵاتی عەرەبی و ئیسراییل وەکوو گەورەترین دوژمنی ئیسلامی بۆ گەلانی موسڵمان بە یەکجار پڕمەترسی زانی و پێی داگرت: تیابردنی شوناسی مرۆیی و ئیسلامی هەمان پرۆژەیە کە ڕۆژاوا بۆ جێبەجێ کردنی لە ڕێگای سەعودییەکان و زایۆنییەکانەوە دەجوڵێتەوە.