پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودی بۆسەر پارێزگەکانی سەنعا و عومرانی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i316847-پەلاماری_فڕۆکە_جەنگییەکانی_سعودی_بۆسەر_پارێزگەکانی_سەنعا_و_عومرانی_یەمەن
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سعودی شەوی یەکشەممە پێنج جار پارێزگەکانی سەنعا و عومرانی یەمەنیان بوردومان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 03, 2017 08:30 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی  سعودی بۆسەر پارێزگەکانی سەنعا و عومرانی یەمەن

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سعودی شەوی یەکشەممە پێنج جار پارێزگەکانی سەنعا و عومرانی یەمەنیان بوردومان کرد .

عەرەبستانی سعودی بە داکۆکی کردنی ئەمریکا لە مانگی مارسی ساڵی 2015  دەستی داوەتە  دەستدرێژکاری سەربازی  بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی،  دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە  بەبیانووی  گەڕاندنەوەی عەبدرەبە مەنسوور هادی سەرۆکی لەسەرکارلابراوی یەمەن بۆسەر دەسەڵات.

ئەم دەست درێژکارییە تائێستا کوژرانی سێزدە هەزار یەمەن، بریندرا بوونی دەیان هەزار کەس  ، ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەنی  و ڕووخانی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتەی لێ کەوتوەتەوە.

دەستدرێژکاری سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری  یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی  خۆراک و دەرمان کردوەتەوە و بووەتە  هۆی پەرەپێدرانی نەخۆشی  جۆربەجۆر.