پەلاماری بە گوللە هاوەنی تیرۆریستان بۆ سەر خوێندنگەیەک لە حەڵەبی سووریا
بهۆی پەلاماری بەگوللە هاوەنی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ سەر خوێندنگەیەک لە گەڕەکی "حەڵەب جەدیدە" لە حەڵەب(باکووری سووریا) سێ کەسی بریندار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم؛ تیرۆریستان ڕۆژی دووشەممە گوللە هاوەنێکیان بەرەو خوێندگەی کچانەی "ئەسعەد عەقیل" لە گەڕەکی "حەڵەب جەدیدە" تەقاند کە بە هۆی ئەو پەلامارەوە جگە لە بریندار بوونی خوێندکارێک و دوو مامۆستا، زەبر لە باڵاخانەی خوێندگەکەیش کەوتووە.
تیرۆریستانی چەکداری سەر بە گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نووسرە ڕۆژی یەکشەممەیش چەن گوللە هاوەنیان بەرەو گەڕەکەکانی حلبجدیده، الحمدانیه و الزهراءی شاری حەڵەب تەقاند کە بووە هۆی بریندار بوونی ژنێک و زەبر و زیانێکی قورسیش لە دارایی و ماڵ و سامانی خەڵک کەوت.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ گوندەکانی موشرەفە و جەبوورین لە باکووری شاری حومس (ناوەراست و ڕۆژاوای سووریا)یش وەبەر پەلاماری مووشەکی و گوللە هاوەنی تیرۆریستان کەوتن.
هێزەکانی سوپای سووریا بە هاوکاریی هێزەکانی خۆراگری لە ئۆپەراسیۆنێکی دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکاندا لە میحوەری «الزلاقیات» و «زلین» لە حەماه (ڕۆژاوای سووریا) ، ٣٠ کەس لەو تیرۆریستانە لەوان «صلاح الدین الشیشانی»، «احمد عبدالله الفضه»، «عمار نعمان الحسن» و «موسی احمد لحویو» لە سەرکردەکانی گرووپە چەکدار و تیرۆریستییەکانیان لە سووریا کوشت.
سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا لە درێژەی خەباتیان دژ بە گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نووسرە و تیرۆریستان سەربەو گرووپە لە باکووری پارێزگای "حەماه" گوندەکانی «ام تریکه، ام حزیم، بلیل، تپه رجم الاحمر، تل شطیب و گوندی الزبادی و تل بولص»ـیان لە ژێر چنگی ئەو تیرۆریستانە دەرهێنا.
هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا بنکە و حەشارگەکانی تیرۆریستانیان لە نزیکی گوندی «الزکات» لە باشووری ئەدلیب (باکووری ڕۆژاوای سووریا)ـیان بۆردومان کرد کە بووە هۆی تیاچوونی تانکێک و دوو بنکەی تیرۆریستی.