سەفەری دی میستورا بۆ ئاستانەی پێتەختی کازاخستان
وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان باسی گەیشتنی ستفان دی میستورا ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لەکاروباری سورای بۆ ئاستانەی پێتەختی کازاخستانی کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی هەواڵدەریی سپۆتنیک ، سەرۆکی بەشی زانیاری گەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان باسی گەیشتنی دی میستورا بۆ ئاستانە ی کرد جێگەیەک کە هەشتەمین خولی وتووێژەکانی سوریا لەڕۆژانی بیست و یەک و بیست و دووی دیسەمبەر لەوێ، بەڕێوە دەچێت .
ئاستانە شوێنی بەڕێوەچوونی خولی نوێی وتووێژەکانی نێونەتەوەیی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی سێ وڵاتی دەستەبەرکەری ئاگربەس، واتە ئێران، تورکیا و سوریا بەمەبەستی وەستانی تێکهەڵچوونەکان لە سوریایە .
سەرباری ئەوەش دوو شاندی دەوڵەت و نەیارانی سوری و نوێنەرانێک لە ئەمریکا، ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئەردەن وەک ئەندامی چاوەدێر، لەم وتووێژانە ئامادەن .