ڕووسیا : بڕیارنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ لاگری لە قودس ، شکستێکی گەورەیە بۆ ئەمریکا
سەرۆکی کومیسیوینی سیاسەتی هەواڵگری ئەنجومەنی فیدراسیونی ڕووسیا سەنا ، پەسەن کرانی بڕیارنامەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە قودسی بە شکستێکی گەورە بۆ ئەمریکا زانی .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ، ئالکسی پوشکوف " سەرۆکی کومیسیونی سیاسەتی هەواڵدەریی ئەنجومەنی فدراسیونی ڕووسیا سەنا ڕۆژی هەینی لە پەیجی توئیتری خۆیدا وێڕای ئاماژە بە پەسەن کراوەکانی ڕۆژی پێنجشەمەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە قودس و نازیسم بووە بە هۆی شکستی ئەمریکا و هەر دوو جار زیاتر لە دوو لە سێی ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە بڕیارنامەکە دەنگی ئەرێیان دا و دژی هەڵوێستی واشنگتون دەنگیان دا . سەرۆکی کومیسونی سیاسەتی زانیاری گەیاندنی ئەنجومەنی فدراسیونی ڕووسیا ئەو ڕووداوەی بە نیشانەی تەریک کەوتنەوەی نێونەتەوەیی ئەمریکا زانی . کوگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی پێنجشەمە بڕیارنامەییەکی بە 128 دەنگی ئەرێ و تەنیا 9 دەنگی نەیار دژی بڕیاری ئەم دواییەی تڕەمپ بۆ بە فەرمی ناسینی قودسی داگیرکراو وەک پێتەختی ڕژیمی زایونی پەسەن کرد . بە تێپەڕینی زیاتر لە سێ هەفتە لەو بڕیارەی دژە فەلەستینی تڕەمپ کاردانەوەگەلی کومەڵگای جیهانی هەروا درێژەی هەیە .