جەختکردنی مۆسکۆ لە سەر ئامادەیی ئێران و تورکیا بۆ چارەسەریی قەیرانەکەی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i320187-جەختکردنی_مۆسکۆ_لە_سەر_ئامادەیی_ئێران_و_تورکیا_بۆ_چارەسەریی_قەیرانەکەی_سوریا
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتی، ئێران ، ڕوسیا و تورکیا بۆ بە هێزکردنەوەی ئاشتی و بردنە پێشەوەی پرۆسەی چارەسەری سیاسی مەسەلەکانی سوریا ئامادەییان هەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 27, 2017 09:10 Asia/Tehran
  • جەختکردنی مۆسکۆ لە سەر ئامادەیی ئێران و تورکیا بۆ چارەسەریی قەیرانەکەی سوریا

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتی، ئێران ، ڕوسیا و تورکیا بۆ بە هێزکردنەوەی ئاشتی و بردنە پێشەوەی پرۆسەی چارەسەری سیاسی مەسەلەکانی سوریا ئامادەییان هەیە .

" سرگئی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی روسیا  رۆژی سێی سەممە لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفەزیۆنی ڕاشاتودەی بەڕاشکاوی وتی، زۆرینەی لایەنەکانی سوری و تەنانەت گرووپە چەکدارەکان کە پیکەوە شەڕیان کردووە ئامادەن بۆ دەست پێکرانی  پرۆسەی چاری سەری سیاسی  مەسەلەکانی سوریا .

 وەزیری دەرەوەی ڕوسیا هەروەها لە بارەی پیوەندی ئێران و عەرەبستان وتیشی، ئێران وعەرەبستانی سەعودی دەبێ لە پشت مێزی دانووستان دانیشن و مەسەلەکانی تایبەتی بەر هۆگری خۆیان بهێنە بەرباس و لێکیان بدەنەوە . هەوڵ ودەستپێشخەرییەکانی ئێران ، ڕوسیا و تورکیا لە پرۆسەی دانووستانەکانی سوری بە میوانداریەتی ئاستانە، پێتەختی کازاخستان تابەئێستا بووەتە هۆی دامەزرانیی ئاگر بڕی هەمەلایانە و گەڵاڵەی بەدی هێنانی چوار ناوچەی کەمکردنەوەی ئالۆزیی لە سوریا دا .