بەڕێوە چوونی خولێکی نوێ لە وتووێژەکانی ئاشتی ئەفغانستان
کانونی دوھەم 14, 2018 15:52 Asia/Tehran
مێدیایەکی ئەفغانی ڕ اپۆڕتی دا ،خولێکی نوێ لە وتووێژی چوار قۆڵی ئاشتی ئەفغان بە ئامانجی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ کۆتایی دان بە چەن دەیە شەڕ لەو وڵاتە لە شاری ئەستەمۆڵی تورکیا دەسپێکراوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیسنا هەواڵدەریی پژواکی ئەفغانستان بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی بەشدار بوو لەو دانیشتنە ڕاپۆڕتی دا کە ئەو وتووێژگەلە لە ڕۆژی شەمەوە لە ئەستەمۆڵ دەسپێکراوە و بڕیارە سێ ڕۆژ بخایەنێ . ئەو سەرچاوەیە کە ناوی ئاشکرا نەکرا وتی : وتووێژەکانی ئاشتی بە هاوکاری دەوڵەتی تورکیا هاوئاهەنگ کراوە . بە وتەی ناوبراو لەو وتووێژانە نوێنەرانی نووسینگەی تالیبان لە قەتەر نوێنەرانی لقی سەربە مەلا موحەمەد ڕەسووڵ لە تالیبان و نوێنەرانی دەوڵەتی ئەفغانستان هاوڕێ لە گەڵ نوێنەرانی لقی ناسراو بە پارتی ئیسلامی ئەفغانستان بەشدارن .