خۆپیشاندانی ئیسرائیلییەکان بە دژی گەندەڵی نتانیاهۆ و دەوڵەتەکەی
هەزارانی ئیسرائیلی شەوی یەکشەممە جارێکی تر هاتنە نێو شەقامەکان و بە دژی گەندەڵی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی و دەوڵەتەکەی خۆپیشاندانیان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، ئەمە شەستەمین خۆپیشاندان بە دژی نتانیاهۆ و گەندەڵی دەوڵەتەکەی لە کاتی دەستپێکرانی لێپێچینەوە لەو بە تۆمەتی گەندەڵی لە دیسەمبەری ساڵی 2016ەیە.
خۆپیشاندەرانی دروشمگەلێکیان وەک نتانیاهوی ئیدی قازانجێکی نییە، " گەندەڵی تێک دەشکێت" و "دەوڵەتی گەندەڵکار" بەرز کردەوە.
هەرلەم حاڵەدا ژومارێک لە لایەنگرانی نتانیاهۆش خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد و تێکهەڵچوون لەنێوان دوولایەن بەدی هات بەڵام هێزی دژە شۆڕش خۆی وەردا و پێشی بە تێکهەڵچوونی زۆرتری ئەوان گرت .
پۆلیسی رژێمی زایۆنیستی لە دیسەمبەری ساڵی 2016 ەوە تائێستا حەوت جار نتانیاهۆیان لەبەر دوو دۆسیەی گەندەڵی 1000 و 2000 ، خستوەتە ژێر لێپێچینەوە.
دۆسیەی هەزار هاوپێوەندە بە وەرگرتنی خەڵات لە بازرگانەکانی ئیسرائیلی و دۆسیەی دووهەزاریش سەبارەت بە ڕێککەوتنی نهێنی لەگەڵ لەچاپ دەری ڕۆژنامەی یدیعوت ئاحارونوتە.