ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر بۆ چارەسەریی قەدەغەکرانی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە کوردستانی عێراق
چەند سەرچاوەیەک لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایانگەیاند، ڕێککەوتنی بەرایی لەنێوان بەغداو هەولێر ئەنجامی گرتووە بۆ چارەسەریی قەدەغەکرانی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی ئەو هەرێمە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس بەگێرانەوە لە ماڵپەڕی شەفەق عێراق، شاندی عێراقی ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراق هاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو هەرێمە دیداری کردو ڕێککەوتن بۆ نەهێشتنی قەدەغەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لەهەرێمی کوردستانی عێراق ، لە ئەنجامەکانی ئەو چاوپێکەوتنە بووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، بەغداو ئیدارەی گواستنەوەی کوردستانی عێراق گەیشتنە میکانیزمێکی هاوبەش بۆ چارەسەریی قەدەغەکران لە فڕۆکەخانەی هەولێرو سلێمانی و ڕێککەوتننامەیەکیان لەوبارەوە مۆر کرد. بەرپرسانی فڕۆکەخانەی هەولێریش بەپشت ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایانگەیاند، بەزوویی گەشتە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەو هەرێمە دەس پێ دەکرێنەوە.
بڕیارە ئەنجامی ڕێککەوتگنی شاندەکەی بەغدا لەهەولێر بەئاگاداری حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕابگەیێنرێ هەتا ناوبراو لەبارەیەوە دوابڕیار بدات.
کێشەو ناکۆکیی حکومەتی ناوەندیی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە پاش ئەوە دەسپێکرا کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، لە کردەیەکی یەکلایەنەدا، لە سیپتەمبەری٢٠١٧ گشت پرسی جیابوونەوەی کوردستان لە عێراقی بەڕێوە برد.
ئەو بابەتە بووبەهۆی قووڵ بوونەوەی ناکۆکیی نێوان هەولێر وبەغدا تابەوجێگە کە مەسعوود بارزانی نەک هەر لە پراکتیکی کردنی ئەنجامی ڕیفراندۆم بێ ئاکام ما، بەڵکوو بەغدا بەگوێرەی دەستوور، ئیدارەی کۆنترۆڵی دەروازە سنوورییەکانی لە هەولێر سەندەوە، ئیزنی گەشتی جیهانی بۆ فڕۆکەخانەکانی کوردستان و بەپێچەوانەکەشی هەڵوەشاندو زاڵبوونی خۆی بەسر ناوچە ناکۆکی لەسەرەکانی وەک کەرکووک کە تژی لە پاشەکەوتی نەوتییە، پتەوتر کرد.