پێداگریی ڕووسیا لەسەر درێژەی وتووێژ لەگەڵ ئەنساروڵڵا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i323701-پێداگریی_ڕووسیا_لەسەر_درێژەی_وتووێژ_لەگەڵ_ئەنساروڵڵا
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، وێڕای ئەوەی بەرنامە سەپێندراوە دەرەکییەکانی سەر یەمەنی بە بێ ئەنجام زانی، جەختی کرد لەسەر درێژەدان بە وتووێژی مۆسکۆ لەگەڵ ئەنساروڵڵاو گشت لایەنە یەمەنییەکان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2018 17:39 Asia/Tehran
  • پێداگریی ڕووسیا لەسەر درێژەی وتووێژ لەگەڵ ئەنساروڵڵا

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، وێڕای ئەوەی بەرنامە سەپێندراوە دەرەکییەکانی سەر یەمەنی بە بێ ئەنجام زانی، جەختی کرد لەسەر درێژەدان بە وتووێژی مۆسکۆ لەگەڵ ئەنساروڵڵاو گشت لایەنە یەمەنییەکان.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلمەیادین، سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ عەبدولمەلیک ئەلمەخلافی وەزیری دەرەوەی پێشووی یەمەن، جەختی کرد لەسەر هەڵوێستی مۆسکۆ لەمەڕ پێویستیی چارەسەریی کێشە مرۆییەکان لەو وڵاتە.

لاڤرۆف هەروەها خوازیاری گۆڕانی خێرای ڕەوتی سەربازیی لەدژ یەمەن بۆ دانوستان و وتووێژی سیاسی بوو بەهاوبەشیی گشت هێز و لایەنە یەمەنییەکان.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: مۆسکۆ لەگەڵ هەموو لایەنە یەمەنییەکان بێ هیچ هەڵاواردنێک و هەروەها گشت دەورگێڕانی دەرەوەیی یان ئەو لایەنانەی بەجۆرێک لە یەمەندا کاریگەرییان هەیە، پەیوەندی دادەمەزرێنێ و ئامادەیە هەموو هەوڵی خۆی بخاتەگەڕ بۆ یارمەتی لەپێناو باشترکردنی دۆخەکە .

دیپلۆماتی باڵای ڕووسی بەئاماژە بە بارودۆخی سووریا پێی داگرت: ڕووسیا شێلگیرانە لەهەمبەر هەوڵەکانی ڕۆژاوا بۆ کەڵک وەرگرتن لە گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە بۆ هێنانەدی ئامانجگەلێکی وەک گۆڕینی رژیمی سووریا، ڕادەوەستێ.

لاڤرۆف وتیشی: هێزی ئاسایشی سەرسنوور کە ئەمریکا بەنیازە لە سنووری هاوبەشی عێراق و سووریا دایمەزرێنێ، چەشنێک دەسوەردانی ئاشکرایە لە کاروباری ناوخۆی سووریا.