کانونی دوھەم 26, 2018 15:38 Asia/Tehran
  • درێژەی پەلاماری زایۆنیەکان بۆسەر ناوچەکانی لێواری رۆژاوا

هێزەکانی رژێمی زایۆنی بە پەلامار بۆسەر چەندین ناوچەی لێواری رۆژاوای رووباری ئەردەن ژمارێک لە فەلەستینیەکانیان بریندارکرد و ژمارێکیشیان گرت .

کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم رۆژی هەینی بە گێڕانەوە لە سەرچاوە فەلەستینیەکان راپۆری دا : زایۆینیەکان ، هەڵمەتی هێرش و پکشنینی ماڵەکان لە جنین ، شارۆچکەی ئەلیاموون ، شارۆچکەی قەباتیە و ئاوایی موسلمیە لە لێواری رۆژاوایان دەستپێکرد .

بە گوێرەی  ئەم راپۆرە ، لەشکەریانی زایۆنیست  دوو گەنجی فەلەستینیان لە باشووری ئەلخەلیل لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئەردەن و دوو کەسی دیکەیان لە جنین گرت کە یەکیان یەخسیری ئازادکراو بوو .

لەشکەریانی رژێمی زایۆنی لە هێرشی سەر ئوردوگای جنین لە لێواری رۆژوا ، دانیشتوانی ئەوێیان دایە بەر دارکاری  کە لە ئەنجامدا ژمارێک لە شارومەندان و لاوانی فەلەستینی بریندار بوون .

ناوچە فەلەستینیەکان لە شەشی دیسامبری 2017 وە بۆ ناڕەزایەتی بەبڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەمەڕ راگەیاندنی قودس وەک پێتەختی ئیسراییل ، بوونەتە گۆڕەپانی تێکهەڵچوونی قورس نێوان زایۆنیەکان و فەلەستینیەکان .

لەم تێکهەڵچوونانەدا تا ئێستا 21 فەلەستینی شەهید و هەزاران کەسیش بریندار بوونە .

بەپێی دوایین راپۆرەکان ، زیاتر لە پێنسەد فەلەستینیش لە کاتی بڕیاری ترەمپەوە دژی قودس ، گیراون .