هاویشتنی مووشەک بۆسەر کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سعودی لە یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i324247-هاویشتنی_مووشەک_بۆسەر_کۆبوونەوەی_بەکرێگیراوانی_سعودی_لە_یەمەن
یەکەی مووشەکیی سوپا و هێزی جەماوەریی یەمەن، شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سعودییان لە پارێزگەی تەعز لە باشووری ڕۆژاوای یەمەن بە مووشەک پێکا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 26, 2018 19:39 Asia/Tehran
  • هاویشتنی مووشەک بۆسەر کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سعودی لە یەمەن

یەکەی مووشەکیی سوپا و هێزی جەماوەریی یەمەن، شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سعودییان لە پارێزگەی تەعز لە باشووری ڕۆژاوای یەمەن بە مووشەک پێکا .

بەپێی  ڕاپۆرتی ڕۆژی  هەینیی ئەلعالەم،  هێزی یەمەنی هەروەها هەوڵی بەکرێگیراوانی سعودیان لە پارێزگەی مەئریب لە ناوەڕاستی یەمەن پووچەڵ کردەوە و ژومارێک لەوانیان کوشت و بریندار کرد.

سوپای یەمەن لە دوێنێ  پێنج شەممەوە تائێستا دەیان  سەرباز و بەکرێگیراوی سعودیان  لە ناوچە جۆربەجورەکانی  یەمەن کوشتووە.

بەپێی هەواڵێکی تر لە یەمەنەوە  ساڵح سەماد  سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای  سیاسی یەمەن پێداگری کرد : بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا ئامادەی هاوکارییە بۆ دامەزراندنی ئاشتی لە یەمەن  بەڵام  تەسلیم  نابێت  .

ساڵح سەماد  هەروەها  هەموو هێزەکانی سیاسی یەمەنی  بۆ وتووێژ لەژێر چاوەدێری  ئەنجومەنی نوێنەران بانگ کرد .