کانونی دوھەم 26, 2018 23:12 Asia/Tehran
  • بەشار جەعفەری: ئەمریکا مافی ئەوەی نییە لەبارەی  ڕێگەچارەی سیاسی لە سوریا قسە بکات

سەرۆکی شاندی دەوڵەتی سوریا لە وتووێژەکانی ژنێڤ وێڕای ڕەخنە گرتن لە دەوری تێکدەرانەی ئەمریکا، فەرەنسا، بەریتانیا و عەرەبستان لە قەیرانی بە دیهاتوو لە سوریا وتی : ئەم وڵاتانە مافی ئەوەی نییە لە داهاتووی سیاسی ئەم وڵاتە دەسوەربدات.

بەپێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی فارس، سەرۆکی شاندی وتووێژکاری دەوڵەتی سوریا لە وتووێژەکانی ژنێڤ  وتی کە ئەمریکا خۆی  داعشی  بەدی هێنماوە  ناتوانێ لە بارەی دامەزراندنی ڕێگەچارەی سیاسی لە سوریا قسە بکات  .

بەپێی ڕاگەیاندنی  هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا (سانا) بەشار جەعفەری کە چەند کاتژمێر لەمەوبەر گەیشتە شاری ڤیەنای پێتەختی ئوتریش، بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ڤیەنا،  وێڕای ڕەخنە گرتن لە هەڵوێست و سیاسەتەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە دیمەشق  وتی : ئەمریکایێک کە داعشی پێکهێناوە و داکۆکی لێ دەکات ناتوانێ  باسی دامەزرانی ڕێگەچارەی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا بکات.

جەعفەری لە دەوری تێکدەرانەی عەرەبستان لە قەیرانی سوریا رەخنە ی گرت و عەرەبستانی  بە وڵاتێکی نەزان  زانی .

سەرۆکی شاندی سووری لە وتووێژەکانی ژنێڤی سویس  لە درێژەدا وتی :  چۆن دەکرێت   عەرەبستانی سعودی کە وڵاتێکی نەزانە  لە  دامەزراندنی  ئاسۆی سیاسی داهاتووی  سوریا دەور بگێڕێ؟

جەعفەری هەروەها وتی : زۆر سەیروسەمەرە نییە کە هاوکات لەگەڵ  گرێ دانی  کۆبوونەوەی ڤیەن  ئەوەی کە بە ناو سەنەدی ناڕەسمی  بۆ ئەوەی بووژاندنەوەی ڕەوتی سیاسی سوریا ناوی لێ دەبردرێت، بڵاو و ئاشکرا بێت، ڕەوتێک کە بڕیارە وڵاتانێک کە دەستیان بە خوێنی گەلی سوریا ئالوودەیە، لەودا بەشداری بکەن.

ناوبراو لە درێژەدا وتیشی : چۆنە کە فەرەنسا و بەریتانیا کە وەک کوێرێک کە دەستی کوێرێکی تر دەگرێت  بە دوای سیاسەتەکانی ئەمریکاوە دەڕۆن، باسی ڕێگەچارەی سیاسی بۆ سوریا دەکەن؟

جەعفەری چاوپێکەوتن و وتووێژی شاندی سوری لەگەڵ ستفان دی میستورا نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری سوریای ئەرێنی  وەسف کرد  .

کۆبوونەوەی ڤیەنا بە ئامانجی لێکدانەوەی هەڵبژاردن و یاسای بنەڕەتی سوریا بۆ ماوەی  دوو ڕۆژ( دوێنێ و ئەمڕۆ) لە ئوتریش بەڕێوە دەچێت.