پێشوازی یەمەن لە دیاری کرانی نوێنەری نوێی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەم وڵاتە دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i327129-پێشوازی_یەمەن_لە_دیاری_کرانی_نوێنەری_نوێی_ڕێکخراوی_نەتەوەکان_لەم_وڵاتە_دا
وەزارەتی دەرەوەی یەمەن پێشوازی کرد لە دیاریکرانی " مارتین گریفیتس" وەکوو نوێنەری نوێی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری ئەو وڵاتە دا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 17, 2018 07:41 Asia/Tehran
  •  پێشوازی یەمەن لە دیاری کرانی نوێنەری نوێی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەم وڵاتە دا

وەزارەتی دەرەوەی یەمەن پێشوازی کرد لە دیاریکرانی " مارتین گریفیتس" وەکوو نوێنەری نوێی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری ئەو وڵاتە دا .

 ئە نجوومەنیی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان  ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ  دیاریکردنی " مارتین گریفیتس" دیپلۆماتی بەریتانی وەکوو نوێنەریی تازەی  ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری یەمەن ڕەزامەندی دەربڕی.

نوێنەری تازەی  ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری یەمەن لە ڕێکخراوەی مرۆڤدۆستانەی جۆر بە جۆر لە وان سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان(یونیسێف) و ڕیکخراوی ڕزگاری منداڵان دا خزمەتی کردووە .

بە گوێرەی  ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێرانەوە لە هەواڵدەری فەرمیی  یەمەن (سەبا)؛ کاربەدەستێکی بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە  بە ئاماژە بە ئەزموونی گریفیتس لە بواری دانووستانەکان و چارەسەری ئاشتیانەی تێکهەڵچوونەکان هیواداری دەربڕی  هەوڵی نوینەری تازەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ چارەسەری سیاسی قەیرانی یەمەن ، ڕاگرتنی شەڕ و کۆتایی دان بە گەمارۆی ئەو وڵاتە بێ لایانە و کاریگەر بێت .

بە وتەی ئەم سەرچاوە یەمەنییە، ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەمەن و دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی لەهەر گەڵالەیەکی دادگەرانە و شیاوی گەلی یەمەن کە خۆڕاگری  پاڵەوانانەی ئەوانی بەرامبەر دەستدرێژکاران نیشان داوە ، پێشوازی دەکات .

 بەر لەوە "هۆشام شەرەف" وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن بە ڕەخنە گرتن لە گەڵاڵەی ڕوانەگەکانی لاگرانەی" ئیسماعیل  وەلەد شیخ ئەحمەد " نوینەری پێشووی  ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری یەمەن بە بێ لەبەر چاو گرتنی داواو ویستی ڕاستەقینەی خەڵکی ئەو وڵاتە ، لە سەر ڕاگرتنی ئەم گەڵاڵە و کردەوەگەلە دا جەختیکردبوو .

 " ئیسماعیل شێخ وەلەد " نوینەری پێشووی ڕێکخراوی  نەتەوەکان لە کارو باری یەمەن کەلە سەردەمی نوینەرایەتی دا ئاکامێکیی سەرنج ڕاکێش لە دۆسییەی قەیرانی ئەو وڵاتە دەستنەکەوت، ٢٢ ژەنڤیە ڕایگەیاند بوو ناهەوێت فەرمانبەریەتییەکەی لە کۆتایی فێڤرییە دا دووپات بکرێتەوە و لە پۆستەکەی دەکشێتەوە .