شێخ نەعیم قاسم: حیزبوڵڵای لوبنان ئامادەی بەرپەرچ دانەوەی پەلاماری "ئیسرائیل"ە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i330763-شێخ_نەعیم_قاسم_حیزبوڵڵای_لوبنان_ئامادەی_بەرپەرچ_دانەوەی_پەلاماری_ئیسرائیل_ە
جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵلای لوبنان پەلاماری سەربازیی ڕژێمی ئیسراییل بۆسەر لوبنانی لە باروودۆخی ئێستای دوور زانی و پێ داگری کرد کە حیزبوڵڵای لوبنان لەهەمبەر ئەگەری هەرچەشنە پەلامارێکی ئیسرائیل دا بەتەواوی ئامادەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 16, 2018 08:36 Asia/Tehran
  • شێخ نەعیم قاسم: حیزبوڵڵای لوبنان ئامادەی بەرپەرچ دانەوەی پەلاماری

جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵلای لوبنان پەلاماری سەربازیی ڕژێمی ئیسراییل بۆسەر لوبنانی لە باروودۆخی ئێستای دوور زانی و پێ داگری کرد کە حیزبوڵڵای لوبنان لەهەمبەر ئەگەری هەرچەشنە پەلامارێکی ئیسرائیل دا بەتەواوی ئامادەیە .

"شێخ نەعیم قاسم" جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵلای لوبنان لە وتووێژی ڕۆژی پێنجشەممەیدا لەگەڵ ڕۆیتێرز ڕایگەیاند: حیزبوڵڵای لوبنان وەکوو تەوەرەی خۆڕاگری بە تەواوی ئامادەیە بەرەنگاری هەرچەشنە دەسدرێژیی ئیسراییل بۆ سەر حیزبوڵلا و خاکی لوبنان ببێتەوە.

"شێخ نەعیم قاسم" بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە حیزبوڵلای لوبنان و هاوپەیمانەکانی لە شەڕی دژ بە پیلانگێریی ئەمریکا بۆ تیابردنی سووریا سەرکەوتن راشکاوانە ڕایگەیاند: ئەم مەسەلەیە یارمەتیی حیزبوڵڵا دەدات تا لە شەڕی سیاسیشدا سەرکەوێ.

بە پێنانی سووریا دەنێو هەشتەمین ساڵی قەیرانەکەی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵلای لوبنان وتی: هیچ ئاسۆیەک بۆ چارەسەر کرانی کێشەی سووریا بەدی ناکرێ و شەڕی سووریا لانیکەم تا دوو ساڵی دیکە درێژەی دەبێ و وەلانرانی "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا لە هەرچەشنە ڕێکار و ڕێگاچارەی سیاسیی قەیرانی ئەم وڵاتە لە داهاتوودا گونجاو نییە.

بە دەسپێبوونی قەیرانی سووریا لە ناوەڕاستی مارسی ساڵی ٢٠١١ ـەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی گەلێک جار پەلاماریان کردۆتە سەر سووریا و ئیسراییل بانگەشەی کردووە کە لە پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر سووریا بنکە و هێزەکانی حیزبوڵڵا و ئێرانی بۆردومان کردووە.