پرسی قەیرانەکەی سووریا تەوەری پەیوەندیە تەلەیفونیەکەی نێوان ئەردۆغان و پووتین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i331288-پرسی_قەیرانەکەی_سووریا_تەوەری_پەیوەندیە_تەلەیفونیەکەی_نێوان_ئەردۆغان_و_پووتین
"رەجەب تەییب ئەردۆغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانەی پەیوەندیەکی تەلەیفونی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین"ی هاوشانە رووسیەکەی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سووریاو پەیوەندییە دووقۆڵییەکان وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 20, 2018 06:55 Asia/Tehran
  • پرسی قەیرانەکەی سووریا تەوەری پەیوەندیە تەلەیفونیەکەی نێوان ئەردۆغان و پووتین

"رەجەب تەییب ئەردۆغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانەی پەیوەندیەکی تەلەیفونی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین"ی هاوشانە رووسیەکەی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سووریاو پەیوەندییە دووقۆڵییەکان وتووێژی کرد.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، دەزگەی سەرۆک کۆماریی تورکیا سەرلەئێوارەی دوێنێ دووشەممە لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەردۆغان لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا سەبارەت بە دانیشتنی سێ قۆڵیی سەرۆک کۆمارانی تورکیا، ئێران و ڕووسیا بەتەوەری سووریا کە بڕیارە لە ئەستەمووڵ بەڕێوە بچێ، وتووێژیان کرد.

سەرۆک کۆمارانی دوو وڵاتی تورکیاو ڕووسیا هەروەها پێیان داگرت لەسەر لێبڕاوەییان بۆ بەهێزکردنی هاوکاریی دوولایەنە.

محەممەد جەوادی زەریف، سێرگئی لاڤرۆف و مەولوود چاووش ئۆغڵوو وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیاو تورکیا وەک بەرپرسانی سێ وڵاتی دەستەبەرکەری ئاگربڕ لە سووریا(١٦ی مارسی٢٠١٨) لەدانیشتنی سێ قۆڵیی لەئاستانەی پایتەختی قەزاقستان دیدار و وتووێژیان کرد.

وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لەبەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەکانی ئاستانەی پایتەختی قەزاقستان، پێیان داگرت لەسەر درێژەی هەوڵەکان بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا.

بڕیارە سەرۆک کۆمارانی سێ وڵاتیش مانگی ئاڤریل لە ئەستەمووڵی تورکیا کۆببنەوە.