کوژرانی سێ کەس لەئاکامی تەقینەوەی مین لە نیزیک سەرسنوورەکانی پاکستان و ئێران
لەئاکامی تەقینەوەی مین لە سەرسنووری پاکستان لەگەڵ ئێران سێ کەسی سڤیل گیانیان لەدەست دا .
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئێکسپرس تریبیونی پاکستان، لەم ڕووداوە کە ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەی سنووری چگی ی ئەیالەتی بەلووچستانی پاکستان و لە نیزیکی سنووری ئێران ڕووی دا ، لانیکەم سێ کەس لەوان دوو ئافرەت کوژران و منداڵێکیش بریندار بوو .
بە وتەی بەرپرسانی ئەیالەتی بەلوچستانی پاکستان، ئوتوموبیلی هەڵگری دوو ئافرەت و منداڵێک لەو ناوچەیە تێدەپەڕین کە لە مین کەوت و لەم ڕووداوە لێخوڕی ئوتوموبیلەکە هاوڕێ لەگەڵ دوو ئافرەت کوژران و منداڵیکیش بە توندی بریندار بوون.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان ئەم کەسانە بە نیاز بوون بەشێوەی نایاسایی لە سنووری پاکستان بگەنە نێو خاکی ئێران کە لە مین کەوتن .
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی پاکستانی، سەدان هاوڵاتی ئەم وڵاتە لە ڕۆژدا هەوڵ دەدەن بۆ ژیانێکی باشتر، بە وەبەر مەترسی خستنی گیانی خۆیان بەشێوەی نایاسایی لە سنووری ئێران تێپەڕین و بچنە نێو خاکی تورکیا و دواجاریش بچن بۆ ئەورووپا.