شالیاری سەعوودیا : بەشارئەسەد لەسەر دەسەڵات دەمێنێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i332570-شالیاری_سەعوودیا_بەشارئەسەد_لەسەر_دەسەڵات_دەمێنێتەوە
شالیاری عەرەبستان رایگەیاند کە پێی وانەبێ بەشارئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا واز لە دەسەلات بێنێ
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 31, 2018 08:00 Asia/Tehran
  • شالیاری سەعوودیا : بەشارئەسەد لەسەر دەسەڵات دەمێنێتەوە

شالیاری عەرەبستان رایگەیاند کە پێی وانەبێ بەشارئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا واز لە دەسەلات بێنێ

"محەممەد بن سەلمان" شالیاری سەعوودی لە وتووێژ لەگەڵ گۆڤاری "تایم"ی ئەمریکا؛ بە ئاماژە بەوەی کە بەشار ئەسەد هەر لە سەر دەسەڵات دەمێنێتەوە، بانگەشەی کرد: ئەوە بەسوودی بەشار ئەسەد نییە کە بێڵێ ئێرانییەکان ئەوەی پێیان خۆشە لە سووریا بیکەن.

کۆماری ئیسلامیی ئێران بە داخوازی دەوڵەتی بەشدار ئەسەد لە سووریادایە و بە هاوکاریی سوپای ئەم وڵاتە دژ بە تیرۆریستانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستانی سەعوودییەوە شەڕ دەکات.

شکست هێنانی تیرۆریستان لە سووریا بە هاوکاریی بنیاتنەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆتە هۆی ئەوەی ئەمڕۆکە شالیاری سەعوودی دان بەوە دا بنێ کە بەشار ئەسەد هەر لە سەر دەسەڵات دەمێنێتەوە.

"محەممەد بن سەلمان" هەروەها مانەوەی هێزی ئەمریکایی لە سووریای بە پێویست زانی؛ ئەوە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمدواییە ڕایگەیاند کە هێزەکانی وڵاتەکەی بەم زوانە لە سووریا دەباتە دەرەوە.

"دۆناڵد ترەمپ" چەن ڕۆژ لەمەوبەر ڕایگەیاند: ئەمریکا بڕیار نییە گیرۆدەی جەهەنەمی داعش ببێ و بەم زوانە سووریا بەجێ دێڵێ؛ ئێستا ئیدی دەبێ لایەنەکانی دیکە ئەو بەرپرسایەتییە بگرنە ئەستۆ.

بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاش ئەو هەڵویستەی ترەمپ رایگەیاند کە ئەمریکا هیچ پلان و بەرنامەیەکی بۆ چوونەدەری خێرا لە سووریا نییە.