داننانی هاوپەیمانی ئەمریکایی بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی قوربانیانی سڤیل لە سووریاو ئێراق
هاوپەیمانیی ئەمریکایی بەناو دژەداعش لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند کە ڕێژەی قوربانیانی سڤیل لەئاکامی پەلاماری ئەو هاوپەیمانیە بۆسەر سووریاو ئێراق لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا گەیشتۆتە ٨٨٣ کەس .
بە پێی راپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئیرنا بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرانسا؛ لە بەیاننامەکەی ئەم هاوپەیمانییەدا هاتووە: پاش لێکدانەوەی ٤٩ راپۆرت سەبارەت بە قوربانیانی شیمانەیی پەلامارەکانی هاوپەیمانی بۆسەر سووریا و ئێراق، کوژرانی ٢٨ کەسی مەدەنی دیکەش پشت راست کراوەتەوە. ئەم کەسانە ساڵی ٢٠١٧ لە سێ ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیدا لە وڵاتی سووریا کوژراون.
بە دان نانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بە کوژرانی ٢٨ کەسی مەدەنی دیکە، ژماری کوژراوانی مەدەنی لە پەلامارەکانی ئەم هاوپەیمانییە گەیشتۆتە لانیکەم ٨٨٣ کەس لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا.
لەم بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە: ئەم پەلامارانە ٢٧ی ئاپریل و ١٦ و ٢٥ی مانگی مەیی ٢٠١٧ بە ڕیز لە ڕەقە و دەیروزوری سووریا لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانییەوە ئەنجام دراوە. ٤٧٦ راپۆرتی دیکەیش سەبارەت بە کوژرانی خەڵکی مەدەنی لەو پەلامارە نێودەوڵەتییانەی کراوەتە سەر سووریا و ئێراق، خەریکی لێکدرانەوەیە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە راپۆرتە مەیدانی و ئامارەکانی ناوەندەکانی بەرگری لە مافی مرۆڤ، ژماری قوربانیانی ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەمانی بە گەلێک زیاتر لەو هەژمارەی دەزانێ کە راگەیەنداروە.
ئەمریکا و چەن وڵاتی هاوپەیمانی خۆی لە ئاگوستی ٢٠١٤ـەوە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش ، بە دەر لە چوارچێوی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوپەیمانییەکیان پێک هێناوە. ئەم هاوپەیمانییە ئەمریکایی تا ئێستا زۆرێک لە شاروومەندانی بێ تاوانی لە ئێراق و سووریادا لە خاک و خوێن گەوزاندووە.
دەوڵەتی سووریا بەردەوام بە ناردنی نامە بۆ بەڕێوەبەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش داوای لەوان کردووە کە کۆتایی بێنن بە جەنایەتەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی لە سووریا.