May 07, 2018 07:42 Asia/Tehran
  • شادمانی خەڵکی لوبنان بە دوای سەرکەوتنی بەربژارەکانی موقاوەمە و هاوپەیمانانی ئەوان لە هەڵبژاردندا

راپۆرت لە لوبنانەوە باسی سەرکەوتنی بەربژارانی موقاوەمە و هاوپەیمانانی ئەوان دەکەن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم وڵاتەدا .

بە گوێرەی راپۆری هەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە کەناڵی مەیادین ، هەموو بەربژارانی لیستی «الامل و الوفاء» ( سەر بە موقاوەمە ) لە سێ بازنەی باشووری لوبناندا سەرکەوتووونە .

حزبوڵڵا و بزووتنەوەی ئەمەل لەم هەڵبژاردنەدا لیستێکی هاوەشیان خستەڕوو بە ناوی «الامل و الوفاء».

نیهاد مەشنووق وەزیری نێوخۆی لوبنان ، سەرلەبەیانی دوشەممە ئاستی بەشداری کردنی جەماوەر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم وڵاتەی سەتی 49.2 راگەیاند .

لەم هەڵبژاردنەدا کە رۆژی رابردوو یەکشەممە بەڕێوەچوو ، 583 بەربژار لە چوارچێوەی 77 لیست دا ئامادە بوون . لە نێو 583 بەربژاردا 128 کەس رێ دەبەنە نێو پەرلەمان .

لوبنان سیستمی پەرلەمانیی هەیە و پێکهاتەی پەرلەمان حکومەتی داهاتوو دیاری دەکات .

سەرپەیڤ