بەیاننامەی حەماس بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لوبنان
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس ، بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە لوبنانی پیرۆزبایی کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، بزووتنەوەی حەماس شەوی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک پێداگری کرد : ئەم بزووتنەوەیە خێر وبەرەکەت، ئاسایش و هێوری بۆ گەلی لوبنان دەوێ و هیوادارە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ڕۆژی یەکشەممە هۆکرێک بێت بۆ بەهێز بوونی یەکێتی و یەکگرتوویی لە هەموو ڕیزەکانی لوبنانییەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی دوژمنانی ئەم وڵاتە.
حەماس وتیشی : ئەم بزووتنەوەیە هیوادارە بە پێکهاتنی پەرلەمان و دەوڵەتی نوێی لوبنان، داهاتوو دەرفەتێک بێت بۆ بەهێز بوونی پێوەندی نێوان فەلەستینییەکان و لوبنانییەکان و بەهێزبوونی داکۆکی زۆرتری لوبنان لە مافی گەلی فەلەستین .
بزووتنەوەی حەماس هەروەها هیواداری دەربڕی مافی مەدەنی و مرۆیی ئاوارەکانی فەلەستینی لە لوبنان بەڕەسمی بناسرێت هەتا ژیانێکی بە کەرامەتیان هەبێت .
بەپێی ئاماری وەزارەتی کاروباری کومەڵایەتی لوبنان، ئێستاکە 450 هەزار ئاوارەی فەلەستینی لەو وڵاتە دا دەژین .
هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لوبنان ڕۆژی یەکشەممە شەشەمی مانگی مەی لە پازدە بنکەی هەڵبژاردنی ئەم وڵاتە بەڕێوە چوو و میحوەری موقاومە بە بەدەست هێنانی 67 کورسی لە 128 کورسی پەرلەمان ، سەرکەوت.