ئامادەباشیی بەتەواوەتیی هێزە سەربازیە زایۆنیەکان لە فەلەستینی داگیرکراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i337774-ئامادەباشیی_بەتەواوەتیی_هێزە_سەربازیە_زایۆنیەکان_لە_فەلەستینی_داگیرکراو
هێزە سەربازیەکانی ڕژێمی زایۆنی لەترسی کاردانەوەی مووشەکیی سووریا بەرامبەر بە هێرشیی زایۆنییەکان بۆسەر دەڤەرەکانی دیمەشق لە ناوچە باشووریەکانی فەلەستینی داگیرکراو لە ئامادەباشی دان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 10, 2018 09:12 Asia/Tehran
  • ئامادەباشیی بەتەواوەتیی هێزە سەربازیە زایۆنیەکان لە فەلەستینی داگیرکراو

هێزە سەربازیەکانی ڕژێمی زایۆنی لەترسی کاردانەوەی مووشەکیی سووریا بەرامبەر بە هێرشیی زایۆنییەکان بۆسەر دەڤەرەکانی دیمەشق لە ناوچە باشووریەکانی فەلەستینی داگیرکراو لە ئامادەباشی دان .

بە پێی راپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنیی کوردیی سەحەر بە گێرانەوە لە کەناڵی ئەلمەیادین؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ترسی پەلاماری مووشەکی لە خاکی سووریاوە بۆ سەر بنکە و ناوەندەکانی ئەم ڕژێمە، بە شێوەیەکی بەربڵاو لە ئاسمانی فەلەستینی داگیرکراو خەریکی گەشت لێدانن و هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیش هەموو لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمەیادین؛ ئەگەری هاتنی فەلەستینییەکانی دانیشتووی کەرتی غەززە بۆ نێو ڕیزەکانی بەرەی خۆڕاگری بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنی یەکێکی دیکە لەو بابەتانەیە کە زایۆنییەکانی نیگەران کردووە، لەبەر ئەوەی کە گرووپە فەلەستینییەکان پێشوازییان کرد لە ئۆپەراسیۆن و کاردانەوەی سەربازیی سوپای سووریا بەرامبەر بە پەلامارەکانی ئیسراییل بۆ سەر دەڤەری دیمەشق.

لە لایەکی دیکەوە فەرماندەرێتیی سوپای لوبنان ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند؛ چوار فڕۆکەی دەسدرێژکاری ئیسراییلی بە بنپێ کردنی سنووری ئاسمانیی لوبنان لە ڕۆژاوای ناقوورە لە باشووری ئەم وڵاتە،  بەرەو فەلەستینی داگیرکراو هەستانەوە.

سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای سووریا ڕۆژی چوارشەممە ژمارێک مووشەکی تەقێندراو لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە بەرەو دیمەشقی پێکا و خستنیە خوارەوە.

ژێدەرە هەواڵییەکانی زایۆنییەکانیش رایانگەیاندووە کە زیاتر لە ٢٠ مووشەک لە خاکی سووریاوە بەرەو چوار بنکەی سەربازیی گرینگی ڕژێمی زایۆنی لە جەولانی داگیرکراو تەقێندراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ژێدەرە هەواڵییەکان؛ سیستەمی گۆمەزی ئاسنینی ڕژێمی زایۆنی نەیتوانیوە پێش بەو مووشەکانەی بگرێ کە بنکە سەربازییەکانی ئەم ڕژێمەیان لە نێو خاکی فەلەستینی داگیرکرتاودا پێکاوە.