تەقێندرانی ٦٨ مووشەکی سووریایی بەرەو ئیسراییل لە کاردانەوە بە پەلاماری زایۆنیەکان
ژێدەرە هەواڵیەکان و شایەتحاڵانی خۆجێی ڕوودانی چەندین تەقینەوەی گەورەو ئاگرکەوتنەوەو هاتووچووی بێ وچانی ئامبولانسەکان لە چەن ناوەندی گرینگی سەربازیی لە جەولانی داگیرکراویان پشت ڕاست کردۆتەوە .
بنکە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە بەرزاییەکانی جەولانی داگیرکراو سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە کەوتنەبەر پەلاماری مووشەکیی بێ وچانی سووریا.
وتەبێژی سوپای ڕژیمی زایۆنی ژماری مووشەکە هاوێژراوەکانی بە ٢٠ مووشەک ڕاگەیاند و بانگەشەی کرد ژمارێک لەوانە پووچەڵ کراونەتەوە بەڵام ژیدەرە سەربەخۆکان ڕایانگەندراوە کە ژماری ئەو مووشەکانە ٦٨ دانە بووە.
کەناڵی ئەلمەیادین ناوەندی سەربازیی فەرماندەرێتیی گوێبیستی تەکنیکی و ئێلیکترۆنیک، بنکەی کۆ کردنەوەی زانیاریی وێنەیی، بنکەی چاوەدێری و پاسەوانی، بنکەی چەکی نیشانەپێک، فڕۆکەخانەی کۆپتەرە سەربازییەکان، بنکەی فەرماندەرێتیی سەربازیی ناوچەیی یەکەی ٨١٠ی سوپای ئیسراییل، بنکەی فەرماندەرێتیی تیپی سەربازیی لە حەرموون، بنکەی ئەلشتۆی بۆ یەکەی تایبەتی شەڕی زستانیی "بەنستیم" لەو ناوەندانەی بوون کە وەبەر پەلاماریی مووشەکیی سووریا کەوتوون.
کەنالی ئەلمەیادینیش راپۆرتی دا سووریا بنکە گرینگ و هەستیارە سەربازییەکانی لە چیاکانی جەولانی داگیرکراو داوەتە بەر پەلامار و ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی تەواو پەشۆکاندووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ جم و جۆڵێکی سەربازیی بەربڵاو لە جەولانی داگیرکراو دەبیندرێ و تانکە ئیسراییلییەکان وەڕێ کەوتوون و فڕۆکە ناسکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیش خەریکی گەشت لێدانن.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە چەن مووشەکی ئیسراییلی ناوچەکانی دەڤەری دیمەشقی پێتەختی سووریایان پێکا و دەنگی تەقینەوەیان لە سەرانسەری دیمەشق بیسترا. سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای سووریا ژمارێکی زۆر لەو مووشەکانەی پێش پێکانی ئامانجەکانیان خستە خوارەوە.
پێش پەلامارە مووشەکییەکەی سووریا بۆ سەر جەولانی داگیرکراو، ڕژێمی زایۆنی شاری "ئەلبەعس" لە ناوچەی "قەنیترە"ی لە باشووری سووریا تۆپباران کردبوو.