واژۆی یادداشتێکی لێکگەیشتنی هاوکاری ئابووری لەنێوان ئێران و سووریا
عەباس ئاخوندی وەزیری ڕێگاوبان و خانووبەرەو شارسازی کۆماری ئیسلامی ئێران و "سامرئەلخەلیل"ی وەزیری ئابووری سووریا یادداشتێکی لێکگەیشتنی هاوکاری ئابووریان واژۆ کرد.
بە گوێرە ی ڕاپۆڕتی ئیرنا " ئەو لێکگەیننامە ئابورویە کە ئەمڕۆ هەینی لە دیمەشق واژۆ کرا سەرەتایەکە بۆ دانیشتنی باڵای کومیسیونی هاوبەش لە ئاستی سەرۆک وەزیرانی سووریا و جێگری یەکەمی سەرۆک کوماری یئسلامی ئێران تا ئەو بەڵگە واژۆی یەکجاری بکرێت . ئەو بەڵگە ئیستڕاتژیکە لە نێوان ئێران و سووریا لە بوارەکانی ئابووری و فەرهەنگی نووسراوە سەرەکیترین پرسەکان لەو بەڵگە ئیستراتژیکە بابەتی بازەرگانی و هەروەها پرسەکانی پسپووڕی لە چوارچێوەی گواستنەوە پیشە سازی بانکداری بنیاتنانەوەی خانووەکان و ناوەندەکانی خەسار دیتوو لە شەڕی سووریایە . وەزیری ڕێگاو شارسازی ئێران سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەمە لە سەرووی شاندێکدا بۆ بیروڕا گۆڕینەوە و هاوکاری ئابووری نێوان ئێران و سووریا گەیشتە دیمەشق ناوبراو لە دینمەشق لە گەڵ سەرۆک کۆمار سەرۆک وەزیر وەزیری ئابووری وەزیری خانووبەرە گواستنەوە ی سووریا دیدار و وتووێژی کرد ئاخوندی دیمەشق بەرو تاران بە جێ هێشت .