پێداگریی ڕووسیا لەسەر بڕیاری دەوڵەتی سووریا لەمەر بەشداریی هێزە بیانیەکان
یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێی داگرت : تەنیا ڕێبەرانی سووریا دەتوانن لەسەر پێویستیی بەشداریی هێزە بیانیەکان لەخاکی خۆیاندا بڕیار بدەن.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلمەیادین، میخائیل بۆگدانۆف یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئامادەبوونی هێزە بیانییەکان لە سووریا ، بڕیاری سەروەرییەک بۆ دەوڵەتی وڵاتێکە کە ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوەکانە.
یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەلەکساندر لاڤرنتێف نوێنەری تایبەتی مۆسکۆ بۆ کاروباری سووریا بەفەرمانی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری سووریا، چەند دیدار و دیمانەیەکی لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ئەنجام دا.
ژەنەراڵ سێرگئی رۆدسکۆی سەرۆکی ئیدارەی گشتیی ئۆپراسیۆنی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا، هەروەها بەئاماژە بە هەوڵی ڕووسیا بۆ پاراستنی یەکێتی سووریا داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد، لەوبارەوە هەوڵ بدات.
رۆدسکۆی وتی: بۆ ئامادەکردنی کەشی بوژاندنەوەی یەکێتی سووریا وەک وڵاتێکی یەکپارچەو بەدوور لە دابەشبوون، هەوڵ دەدەین.
ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا، پێشتر لە لێدوانێکدا خوازیاری چوونەدەری سەربازانی ڕۆژاوایی وهاوپەیمانانیان لە سووریا ببوو.