گەڕانەوەی هەزاران شاروومەندی سووری لە تورکیاوە
بە کەم بوونەوەی رادەی شەڕ و پێکدادانەکان لە ناوچە باکوورییەکانی سووریا، هەزاران ئاوارەی سووریایی کە لە تورکیادا نیشتەجێ ببوون، خەریکی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیانن.
هەواڵدەریی جمهوری ئیسلامی (ئیرنا) بە گێڕانەوە لە مێدیا سوورییەکان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: بە کەم بوونەوەی شەڕ و پێکدادانەکان و دامەزرانی ئاشتییەکی نسبی لە زۆربەی ناوچەکانی سووریا، زیاتر لە ١٤ هەزار شاروومەندی ئاوارەی سووریایی لە ڕۆژانی ڕابردوو بە تێپەڕین لەدوو بوارگەی جرابلۆس و بابوسەلامە، لە خاکی توورکیاوە گەیشتنە سووریا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تورکیا چەن بوارگەی بۆ ناونووسینی هاتن و چوونی ئاوارە فەلەستینییەکانی دانیشتوویی ئەم وڵاتە تەرخان داوە بە سووریا.
١٠ بوارگەی سەرسنووریی لە نێوان سووریا و تورکیادا هەیە کە ئێستاکە تەنیا سێ بوارگەی "بابولهەوا" لە باکووری پارێزگەی ئەدلیب ، "جرابلۆس" لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەلەب و "باب السلامە" لە نزیکی ئەعزاز لە باکووری حەڵەب کراوەن .
بە پەرەسەندنی قەیرانی سەرچاوەگرتوو لە چالاکیی تیرۆریستان و گرووپە تەکفیرییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن ڕۆژاواوە و ژمارێک وڵاتانی ناوچە لە سووریا لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوو، سەدان هەزار شاروومەندی ئەم وڵاتە لە ترسی گیانان پەنایان بردووە بۆ تورکیا.
بە دامەزرانی هێوری و ئارامشێکی نسبی و شکست هێنانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا، شاروومەندانی ئەم وڵاتە هێدی هێدی خەریکن دەگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.