تەیارکرانی پەدافەندی ئاسمانی سووریا بە تەکنۆلۆژی پێشکەوتوو لەپێناو بەربەرەکانێ لەگەڵ ئەگەریی دەسدرێژکاری
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i340330-تەیارکرانی_پەدافەندی_ئاسمانی_سووریا_بە_تەکنۆلۆژی_پێشکەوتوو_لەپێناو_بەربەرەکانێ_لەگەڵ_ئەگەریی_دەسدرێژکاری
سوپای سووریا بە تەیارکردنی دامەزراوەی پەدافەندی ئاسمانی وڵاتەکەی بە چەکەمەنی و تەکنۆڵۆژیای پێشکەوتە خۆی بۆ بەرەبەرەکانێ لەگەڵ هەرجۆرە ئەگەریی دەسدڕێژیەک لە داهاتوودا ئامادە دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 29, 2018 14:15 Asia/Tehran
  • تەیارکرانی پەدافەندی ئاسمانی سووریا بە تەکنۆلۆژی پێشکەوتوو لەپێناو بەربەرەکانێ لەگەڵ ئەگەریی دەسدرێژکاری

سوپای سووریا بە تەیارکردنی دامەزراوەی پەدافەندی ئاسمانی وڵاتەکەی بە چەکەمەنی و تەکنۆڵۆژیای پێشکەوتە خۆی بۆ بەرەبەرەکانێ لەگەڵ هەرجۆرە ئەگەریی دەسدڕێژیەک لە داهاتوودا ئامادە دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەری رەسمی سووریا سانا پەدافەندی ئاسمانی سووریا لە دەی فڤوریەی ڕابردوو بە دەکارهێنانی بەرجەستەترین دامەزراوەکانی بەرەڤانی ئاسمانی بە ناوی سام پێنج وسام شەش گانیفول فڕۆکەی ئیف شازدەی ئیسرائیلی لەسەر ئاسمانی باشووری سووریا دایە بەر دەسڕێژ ولەناوچەی ئەلجەلیلی فەلەستینی داگیر کراو خستیە خوارێ. پاش ئەمەیش ، ئەمریکا ، فەرانسە وبەریتانیا بە بیانوی پەلاماری شیمیایی لە دومای سووریا وتاوانبار کردنی ئەم وڵاتە لە ڕودانی ئەم پەلامارە بانگەشەکارانەیە ، چواردەی ئاوریلی ئەمسال فرەتر لە ١٠٠ موشەکی بەرەوناوچەجۆربەجۆرەکانی سووریا تەقاند کە پەدافەندی ئاسمانی سووریا بە سەرکەوتوویی ٧١موشەک لە گشت ١٠٣ موشەکە تەقێندراوەکانی شناسایی کردو لەناوی بردن.