حوزه‌یران 01, 2018 15:17 Asia/Tehran
  • سوێندخواردنی سەرۆک وەزیرانی کاتیی پاکستان

"ناسروئەلمەلک" وەک سەرۆک وەزیرانی کاتیی پاکستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی سوێندی یاسایی خوارد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "ناسر ئەلمەلک" چەند رۆژ لەوەپێش لەجیاتی"شاهید خاقان عەبباسی" وەک سەرۆک وەزیرانی کاتیی هەڵبژێردرا.

"ناسر ئەلمەلک" لە بەربژارانی ناسێندراو لەلایەن پارتی موسلم لیگ لقی نەوازە.

چالاکیی دەوڵەتی شاهید خاقان عەبباسی دوێشەو (پێنج شەممە) کۆتایی پێهات و "ناسر ئەلمەلک" لەمڕۆ هەینییەوە تا کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان کە بۆ ٢٥ی ژوولای٢٠١٨ ڕاگەیێندراوە، هیدایەت و بەڕێوەبەرایەتی دەوڵەتی کاتیی پاکستانی لەئەستۆ دەبێ.

سەرپەیڤ