هەڵسەنگاندنی ئەرێنی کاربەدەستی پاکستانی سەبارەت بە باروودۆخی سنوورە هاوبەشەکانی لەگەڵ ئێران
وتەبێژی سوپای پاکستان وێڕای ئاماژە بە ئاماژە بەوەی کە سەفەری ساڵی رابردووی فەرماندەری سوپای ئەم وڵاتە بۆ ئێران کاریگەرییەکی بەرچاوی داناوە لە سەر پەرەپێدرانی هاوکاریەکی باش لە نێوان دوولایەن دا وتی: باروودۆخی سنوورەکانی نێوان دوو وڵات گەلێک باشە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ سەرلەشکەر "ئاسف غەفوور" ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانیدا لە بنکەی فەرماندەرێتیی سوپای پاکستان لە شاری ڕاولپێندی وتیشی: پاش سەفەری ساڵی رابردووی ژەنەراڵ "قەمەر جاوید باجوا" فەرماندەری سوپای پاکستان بۆ ئێران هەواهەنگی و پێوەندیی دوو وڵات ڕەوشێکی باشتری بە خۆیەوە بینیوە بەتایبەت لە بواری دابین کردنی ئاسایشی ناوچە سەرسنوورییەکان.
وتەبێژی سوپای پاکستان جەختی کرد: باروودۆخی سنوورە هاوبەشەکانی پاکستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕەوشێکی باشدایە و تیرۆریستان ئیدی ناتوانن بە هاسانی ئەم ناوچەیە ئاڵۆز و ناهێور بکەن.
سەرلەشکەر "ئاسف غەفوور" سەبارەت بە پێوەندییەکانی نێوان ئەم وڵاتە و ئەمریکا و باروودۆخی ئێستای ئەفغانستانیش وتی: هیچ وڵاتێک ئەوەندەی پاکستان خوازیاری دامەزرانی هێوری و پاوەجێیەکی تۆکمە و تەواو لە ئەفغانستاندا نییە. ناوبراو شکست هێنانی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچە و ئەفغانستانی بە هۆکاری ئەو تۆمەتانەی زانی کە واشینگتۆن دەیخاتە پاڵی پاکستانەوە و وتی: پاکستان لە خەباتی دژ بە تیرۆریزمدا بەردەوام پشتیوانی ئەفغانستان بووە.
وتەبێژی سوپای پاکستان وتی: پاش دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆر لە لایەن سوپای پاکستانەوە، هیچکام لە گرووپە تیرۆریستییەکان لەوان گرووپی حەقانی لەم وڵاتەدا بنکە و حەشارگەیان نەماوە.
سەرلەشکەر "ئاسف غەفوور" سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پاکستان و هەڵوێستەکانی سوپا لەم بارەوە وتی: ئێمەش خۆشحاڵین لەوەی کە دەوڵەتی ناسەربازی ماوەی چالاکییەکەی کۆتایی هاتووە و دڵنیاین کە ئەمساڵ ساڵی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنێکی باش دەبێ لە پاکستاندا.